نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / داعشه‌كان له‌ كوردستان دادگای ده‌كرێن

داعشه‌كان له‌ كوردستان دادگای ده‌كرێن

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، “لەگەڵ تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش ئاڵوگۆڕی تواناکان لەسەر ئاستی دام و دەزگاکانی حکومەت و دامەزراندنی چەند ناوەندێک دەبێت”.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، باسیلەوەشکرد، ناوەندێکی گرنگی وەک ئەرشیفکردن بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو زانیاری و دۆکیومێنتانەی هێزی پێشمەرگە لە جەنگی داعشدا دەستی کەوتووە دەکرێتەوە تا کۆی بەڵگە و ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان بەشێوەیەکی باش و بەگوێرەی ستانداردی نێودەوڵەتی ئەرشیف بکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمی نێودەوڵەتی “یونیتاد” لە ساڵی ٢٠١٧ و لەسەر داخوازی حکومەتی عێراق دروستبوو تاهاوکاری عێراق بکات لە دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی چەکدرانی داعش ئەنجامیانداوە.

هاوکات، ئاماژەی بەوەشدا، هەرێم هەوڵدەدات لە رێگەی پشتیوانی نێودەوڵەتی تاوانبارانی داعش لەسەر سێ تاوانی سەرەکی، جەنگ و دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی “جینۆساید” بۆ یەکەمجار لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەدادگاکانی هەرێم دادگایی بکرێن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *