نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەگەر ئێستا مام جەلال لە ژیاندا بوایە پەیوەندیی پارتی و یەكێتی بەهێزتر دەبوو

ئەگەر ئێستا مام جەلال لە ژیاندا بوایە پەیوەندیی پارتی و یەكێتی بەهێزتر دەبوو

سەركردەیەكی پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە حزبەكەی دەكات، ڕێز لەو كەسانە بگرێت كە ”ڕۆژێک لە ڕۆژان لە شاخ خەباتیان بۆ یەکێتی کردووە و ماندوو بوون”. ئەوەش ناشارێتەوە كە ئەگەر مام جەلال ئێستا لە ژیاندا بوایە، پەیوەندیی پارتی و یەكێتی بەهێزتر دەبوو.
محەمەد وەتمان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیاند: “سەرکردە تێکۆشەرەکانی یەکێتی، ئەگەر خەبات و تێکۆشانیان بۆ گەلی کورد کردبێت، نابێت نیگەران بن لەوەی دوور خرانەتەوە، یان فەرامۆش کراون، خودی خۆم لەناو یەکێتیدا، لەپێناو کورد و کوردستان خەباتم کردووە، بەڵام ئەگەر گلەییم لە یەکێتی ھەبێت، ئەو گلەییانەم لای خۆم ھێشتووەتەوە، بۆیە ھەقە ئەو کەسانەی پێشتر لەناو یەکێتی تێکۆشاون، بەپێی خەباتەکەی خۆیان ڕێزیان لێ بگیرێت”.
گوتیشی: “ڕاستە سەرکردایەتیی یەکێتی گۆڕاوە، بەڵام من ھیچ شتێکم لەسەر سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی نییە، چونکە پێشتر ئەو حزبە پێویستی بە کەسانی سەربازی و شۆڕشگێڕ بووە، بەڵام ئێستا ڕەنگە کەسانی سیاسیی گەنجیان بووێت، بۆیە ھیوادارم سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی بتوانێت خزمەتی خەڵکی کوردستان و ڕێبازی مام جەلال بکات، چونکە مام جەلال ھەمیشە لەگەڵ یەکڕیزیی حزبەکاندا بووە و لە کاتی گرژییەکاندا نێوانی لایەنە سیاسییەکانی ئاسایی دەکردەوە”.
دەشڵێت: “بێ گومان ئەگەر مام جەلال لە ژیاندا بمایە، پەیوەندیی یەکێتی و پارتی بەھێزتر دەبوو، بەداخەوە كۆچی دوایی مام جەلال، زیانی گەورەی بە گەلی کورد گەیاندووە و بێگومان پیاوانی گەورەی تریشمان لەدەست بچێت زیانی زیاتر دەكەین”.
محەمەد وەتمان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد: “ئەو پەرلەمانتارانەی لە بەغدا نوێنەرایەتیی کورد دەکەن، ھەڵەیەکی گەورە دەکەن، کە دژی گەلی کورد قسە دەکەن، چونکە ئەوان بە دەنگی خەڵک بوونەتە پەرلەمانتار، ئەگەر دەنگی خەڵک نەبوایە، ئەوان پەرلەمانیان نەدەبینی، بۆیە باشترە ئەو پەرلەمانتارانە لە بەغدا بەڕاستی نوێنەرایەتیی گەلی کورد بکەن”.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *