نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / باوكی ئامانج بابانی له‌ ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی داوای دۆزینه‌وه‌ی بكوژی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات

باوكی ئامانج بابانی له‌ ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی داوای دۆزینه‌وه‌ی بكوژی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات

باوكی یەكێك لەو ڕۆژنامەنووسانەی لە شاری سلێمانیدا كوژرا و كەیسەكەشی لە لایەن دادگاوە پێش كۆتاییهاتنی تەواوەتیی لێكۆڵینەوەكان داخرا، داوا دەكات لە ڕۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا راستیی كەیسی كوشتنی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت.
محەمەد نووری، باوکی ئامانج بابانی، ئەو ڕۆژنامەنووسەی لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەی لە نێو سلێمانیدا کوژران، ڕاگەیاند، لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوریدا، ئەوەی کە دیار نەبێت و دەنگی نەبێت، ”بەداخەوە ئامانجی کوڕمە، خۆزگە لە ژیان بوایە بۆ ئەوەی بە زەردەخەنەکانی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕۆژنامەگەری لە ھەموو ھاوپیشەکانی بکردایە، بەڵام ئیتر بڵێم چیو ئێستا ئامانجی کوڕم دوورە لە میدیا و ھاوپیشەکانی، تەنھا ئەوەندە دەڵێم پیرۆزبایی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری لە ھەموو ڕۆژنامەنووسان و ھاوپیشەکانی ئامانجی کوڕم دەکەم“.
ڕوونیشی كردەوە، ھەرچەندە دادگای سلێمانی دۆسیەكەی ئامانج بابانی و خانەوادەكەی داخستووە، بەڵام گھەر لە یەکەم ڕۆژی ڕووداوەکەوە تاوەکوو ئێستا، خەڵکی کوردستان گومانی لە ڕووداوی گیان لەدەستدانی ئامانج و لانەی ھاوژینی و منداڵەکەی ھەبووە، چونکە ئامانج و ھاوژین و منداڵەکەی کوژراونو خەڵکی چۆن لە گوماندا نابێت؟ دواجار ھەموو کەسێک ئەو ڕاستییە دەزانێت کە ئامانج کەسێکی چۆن بووە و ھەرگیز ئامادە نەبووە چۆلەکەیەک بکوژێت، ئیتر چۆن دەستی دەچێتە کوشتنی ھاوژین و منداڵەکەی؟”.
محەمەد نووری، باوکی ئامانج بابانی پێیوایە ئەرکی لایەنە فەرمییەكانی ھەرێمی کوردستانە، ”کاری جددی لەسەر دۆسیەی ئامانجی کوڕم بکەن و ڕێگەنەدەن دۆسیەی ئامانج ون بکرێت، چونکە تازە من کوڕەکەم لەدەستداوە و بۆم ناگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان، ھەوڵەکانی خۆیان چڕ بكەنەوە و ڕاستیی رووداوەكە ئاشكرا بكەن“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *