سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر هەولێری کرد و پشتگیریی هاوپەیمانانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە لەگەڵ حکوومەتی عێراق، لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت و کۆتاییان بێت.

لە دیدارەکەدا هەروەها، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی کرایەوە.

باڵوێزی بەریتانیا، ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پشتیوانیکردنی حکوومەتی هەرێم دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی پشتگیریی هەڵوێستی بەریتانیا و هاوپەیمانانی کرد و داوای کرد، حکوومەتی فیدراڵی، پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان، تایبەت بە یاسای بودجەی گشتیی، جێبەجێ بکات و بەشە بودجەی هەرێم، لە ئایندەیەکی نزیکدا بنێرێت.

هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

بەپەلە

بەپەلە:زانکۆی ڕاپەڕین وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنایی کرد بەناچاری بۆ قوتابیان و فەرمان بەران

دوای بڕیاری لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ بەستنی ماسك بە ناچاری بۆ مامۆستاو قوتابیان، زانکۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *