نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرانە سەر بۆرییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی سعوودیەی برا و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ شانشینی سعوودیە و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دووپات دەکەینەوە.”

هەروەها سەرۆکایەتیی هەرێم پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و ڕێکارەکانی بەغدا دەربڕیوە و ئاماژەی بەوە کردووە، “پشتیوانی لەو ڕێکارانە دەکەین کە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژییانە و ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی، دەیگرێتەبەر.”

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بەکارنەهێنانی خاکی عێراق بۆ پەلاماردانی وڵاتانی ناوچەکە و جەخت کراوەتەوە “نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشە و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، دراوسێیەتیی باش و پەنابردنە بەر دیالۆگ و هاوکاری، گونجاوترین رێگەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.”

بەپەلە

سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *