سەرەتا / کوردستان / سلێمانی..زه‌وی ته‌نها به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی یه‌كێتیی دراوه‌ ڕۆژنامه‌نوسانی تر پشتگوێ خراون

سلێمانی..زه‌وی ته‌نها به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی یه‌كێتیی دراوه‌ ڕۆژنامه‌نوسانی تر پشتگوێ خراون

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی نیسانی 2021، لە سلێمانی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و داوای وەرگرتنی زەوییان کرد، کە ماوەی 12 ساڵە فۆڕمیان پڕ کردووەتەوە و هێشتا زەویان وەرنەگرتووە.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوڕدستان ڕاگەیاند، لە رابردوودا لە سنووری لقی سلێمانی زیاتر لە 500 پارچە زەوی بەسەر ڕۆژنامەنووسان دابەش کراوه‌، دوایین وەجبەیش 169 پارچە زەوی بوو لە ساڵی 2016 بە سەر ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی سلێمانی دابەش کرا.

زیاتر گوتی، ئێسته‌ لیستی ناوی 348 ڕۆژنامەنووسی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەیان داوەتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویستیان بۆ بگیرێتە بەر، بە مەبەستی وەرگرتنی زەوییەکانیان.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەشت هەزار ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان هەیە، کە مه‌شقکارو بەشدار و کارا دەکرێتەوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە هەزار ئەندامیان کاران.

لە ماوەی ڕابردوودا زۆرترین کادیری دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون، لەکاتێکدا کەمتر دەزگای ڕاگەیاندنی حزبەکانی تر سوودمەند بوون.

تارا بایز ئاغا، میدیاکاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و نوێنەری لقی سلێمانی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەنووسانی پارتی لە سلێمانی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون.

زیاتر گوتی، لە دوایین لیستی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی، کە 169 ڕۆژنامەنووس بوون و لە 2016 زەویان وەرگرت، تەنیا سێ ڕۆژنامەنووسیان نوێنەری دەزگاکانی پارتی بوون.

بەپەلە

دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *