له یادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، ڕۆژنامەنووسان و چاودێران داوا دەكەن، بەشێكی میدیای كوردستان لە دەست تاقمێكی خیانەتكار رزگار بكرێت تاوەكوو ڕێگە لە هەوڵەكانی زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان بگیرێت.
د. مه‌دحه‌د سلێمان، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، راگەیاند: “هیوادارم ڕۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ببێته هۆی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، ئه‌وانه‌ی لە میدیادا كار دەكەن په‌یامی یه‌كڕیزی و ته‌بایی هەڵبگرن، واز لە چەواشەكاری و تەشهیركردن بە نەیارە سیاسییەكانیان بهێنن”.
ڕوونیشی كردەوە كە هەندێك دەستە و تاقم بۆ مەرامی سیاسی پارەیەكی زۆر خەرج دەكەن و میدیا و سۆسیال میدیایەكی زۆری پێ دامەزرێندراوە كە لە رێگەیەوە هەوڵی لەخشتەبردنی خەڵك و لێدان لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەدرێت، “بەو هیوایەی كۆمەڵگەی ئێمە هۆشیار ببنەوە و سنوورێك بۆ ئەم جۆرە میدیایە دابنێن”.
لە لایەن خۆیەوە شوان حوسێن، رۆژنامه‌نووس ،راگەیاند: “له یادی رۆژنامەگه‌ریی كوردی سڵاو و رێز بۆ گشت رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی كوردستان‌و هیوادارم میدیا ببێته نموونه‌ی جوانی كۆمه‌ڵگا. به‌داخه‌وه دیارده‌یه‌كی نامۆ و ناشرین له هه‌ندێك له میدیاكانی سلێمانی ده‌بینرێت كه ئێستا به‌شێكیان بوونه‌ته ئامرازی تاقمەكەی لاهوور جه‌نگی و بۆ شەڕی راگه‌یاندنی خۆی بەكاریان دەهێنێت”.
جەختیشی كردەوە: “ئەم بەشە لە میدیای كوردی كە لە ژێر هەژموونی لاهوور جەنگیدان، بە ئاستێكی نزم و زمانێكی بازاڕی و جنێودان و درۆ و ساختەكاری، كه‌وتونه‌ته گیانی كه‌سانی سەربەخۆخواز و نیشتمانی و هێزه سیاسییه‌كانه‌وه، دواجار سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا زیانی تێدا ده‌كات”.