نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرەرای پشتگیری و دەستخۆشی لەسەر تیشکی پەیامی سەرۆك مسعود بارزانی وەزارەتی رۆشنبیری پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و راگەیانکارو رۆژنامەوانان دەکات

سەرەرای پشتگیری و دەستخۆشی لەسەر تیشکی پەیامی سەرۆك مسعود بارزانی وەزارەتی رۆشنبیری پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و راگەیانکارو رۆژنامەوانان دەکات

وەزارەتی ڕۆشنبیری و  لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی گشت لایەنە سیاسییەکانی كوردستان و رۆژنامەنوسان و راگەیاندکارانی ده‌كات.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:

بابەت/  پەیامی میدیایی هاوسەنگ و سەنگین راگەیەنراوی بارەگای بارزانی كە لە ٢٠٢١/٤/٢٠ دا بڵاوكرایەوە و تایبەت بوو بە پەیامی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لەناوەڕۆكیدا بەڕێزیان فەرمانی بەو دەزگایانە كردووە، خۆیان بە دوور بگرن لە دیاردەی ناپەسەندی بەكارهێنانی زمانی زبر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.

ھەروەھا بەڕێز کاک کۆسرەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی وبەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەیادی ١٢٣ سالەی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە، داوا دەکات ڕۆژنامەنووسان پابەندی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بن و بابەتیانەو پیشەییانە ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن و دووربکەونەوە لە زمانی تەشھیر و ھاندانی توندوتیژی. ئێمە وێڕای دەستخۆشی و سوپاسگوزاریمان، بۆ ئەم دوو هەڵوێستە، بە ھەلی دەزانین لە یادی ١٢٣ ھەمین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا لەبەر ڕۆشنایی ئەم دوو پەیامە، ئەم پێشنیارانە بۆ ھەموو لایەک بخەینە ڕوو.

یەکەم: گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان (ئەوانەی لەدەسەڵاتن و ئەوانەش كە ئۆپۆزسیۆنن) بەهەمان شێوە فەرمان بە دەزگا میدیاییەكانیان بكەن كە دوور بكەونەوە لە شێوازی ناشارستانی کاری میدیایی و بە تەواوی ڕەچاوی پێوەرە جیهانی و ناوخۆكانی كاری رۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندکاری بكەن، بە تایبەتیش ڕەچاوی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكەن.

دووەم : وا باشترە گشت حزب و لایەنە سیاسیەكان خەڵك و جەماوەری خۆیان بە ئاقاری پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی و ئاشتەوایی كۆمەڵگای كوردستانەوە هانبدەن و ئاراستەیان بكەن و دووریان بخەنەوە لەهەموو جۆرە دیاردەیەكی توندڕەوی و سڕینەوەی یەكتری و بێ ڕێزیكردن بە نەتەوەو مێژووی كوردستان و سەروەرییەكانی.

سێھەم : کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش پابەندی ئیتیک و موڕاڵی رۆژنامەوانی بن و ڕێز لە ئادابی گشتی و ڕەوشتی بەرزی کوردەواری بگرن و نەبنە ھۆکار بۆ زیاد بوونی توندو تیژی و کێشەی کۆمەڵایەتی.

پێوستە ھەمووان بەتایبەت لایەنە سیاسیەکان دور کەونەوە لە ھاندان و پشتگیری کردنی  ئەو سایت و لاپەڕەو ڕایەڵە ئەلیكترۆنییانەی تۆڕی كۆمەڵایەتی کە خەریکی تەشھیر و سوک کردنی بەھاکانی کۆمەڵگان كە زۆربەیان سێیبەر و ھەڵگری بیرو باوەڕی  لایەنە سیاسیەکانن، بەبێ جیاوازی.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ھەمیشە پشتگیری لە فراوان کردنی پانتایی زیاتری ئازادی ڕادەربرین و کاری راگەیاندن دەکات. ئێمە جارێکی تر وێڕای دەستخۆشی لە بڕیار و پەیامی کاک مسعود بارزانی و کاک کۆسرەت، داوا لە سەرۆک و سەرکردەکانی لایەنە سیاسییەکان دەکەین لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی، پەیام و بڕیاری خۆیان ئاراستەی میدیاکانیان بکەن،  پەیامێک  روەو ئاشتەوایی و یەكڕیزی و پاراستنی بەھا بەرزەکانی کوردەواری بێت، چونکە بە ڕاست ھەرێمی کوردستان و ھەموو لایەک لەبەردەم مەترسیەکی ڕاستەقینە داین.

  وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ٢٠٢١/٤/٢٢

بەپەلە

لە شەقڵاوە کەسێک دایک و خوشکی خۆی کوشت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە شەقڵاوە کەسێک تەققەی لە دایک و خوشکی خۆی کردووە و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *