نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 450)

کوردستان

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌یانی پێشوازی له‌ نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین

به‌یانی 27ـی ئۆكتۆبه‌ر ئومێد سه‌باح نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌. پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئازاد تۆفیق به‌ چركه‌ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات. نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڕیاره‌ …

زیاتر بخوێنەوە

كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری بارگرانی به‌سه‌ر له‌سه‌ر كوردستان

ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین دۆخى خراپى تێپه‌ڕاندووه‌ تا گه‌یشتووه‌ به‌وه‌ى ئێستە و ناكرێت په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر حسابى هه‌رێم خۆى پێبگه‌یه‌نێت. سدیق هه‌ورامانى ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ڕاگەیاند، پرسى په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان خه‌ریكه‌ درێژە دەکێشێت، دۆخه‌كه‌ به‌جۆرێكه‌ به‌هۆى لێكتێنه‌گه‌شتن گرفتى ناوخۆى دروست كردووه‌ و به‌شداریكردنى …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: په‌كه‌كه‌ به‌رپرسێكی باڵای حزبێكی كوردستانی فڕاند

چەكدارانی پەكەكە بوونەتە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر هاووڵاتییانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ماوەیەكە دەستیان كردووە بە رفاندن و كوشتنی هاووڵاتییان، گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین ئاماژەی كرد، زیاتر لە هەفتەیەكە پەكەكە بەرپرسێكی هاوپەیمانییان لە سنوورەكە رفاندووە و تا ئێستە هیچ زانیارییەك لەسەری نییە.هۆكارەكەی پێوەندی بە سیاسەتەوە هەیەلە ماوەی رابردوو چەكدارانی پەكەكە لە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ کەڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد، لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێ کران. هه‌ر …

زیاتر بخوێنەوە

هەڵەبجەیەکان دژی پڕۆژەی تاقمەکەی یەکێتین بەناوی لامەرکەزییەتی سلێمانی

تاقمێكی ناو یەكێتی پرسی لامەركەزییەتی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجەیان ورووژاندووە و كاری نایاسایی دەكەن بەرامبەر هەڵەبجە، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێ، هەر بڕیارێك بەناوی هەڵەبجەوە بدرێت تێپەڕاندنی یاسایە. بەرزان حامید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی،ڕاگەیاند، لە ساڵی 2009 پەرلەمانی كوردستان یاسای ژمارە سێی لامەركەزییەتی پارێزگاكانی …

زیاتر بخوێنەوە

هاووڵاتییانی شنگال دژی پەکەکە ڕاپەڕین دەکەن

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردی ئێزدی لە شنگال ڕای گەیاند، 95%ـی هاووڵاتییانی شنگال دژی مانەوەی پەکەکە لە شارەکەیانن، چونکە تەنیا دەستدرێژییان دەکەنە سەر و خەریکی بازرگانی و قاچاغن. قاسم دربۆ فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگال، راگەیاند، پەکەکە زیان نەبێ ھیچ قازانجێکی بۆ کوردی شنگال نییە، کاری ئەوان بەردەوام دەستدرێژیکردن لە کوردانی ئێزدی …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە.. دوو پیلانی مەترسیدار بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پووچەڵكرانەوە..

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و پووچەڵكردنەوەی چەند هێرشێكی تێكدەرانەی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند كە ئەمە دەقەكەیەتی: راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پووچەڵکردنەوەی چەند هێرشێکی تێکدەرانە لە هەرێمی کوردستان هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێکی تێکدەرانەیان لە هەرێمی کوردستان پووچەڵ کردەوە …

زیاتر بخوێنەوە

بەرپرسێکی باڵای پەکەکە بەرەو تورکیا هەڵهات

ڕۆژی شەممە ٢٤ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، چەند سەرچاوەیەكی کوردی لە سووریا ئاشكرایان كرد، بەرپرسێکی سەربازی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پاسەوانە تایبەتەکەی، لە رۆژهەڵاتی دەرباسیە لە رۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو تورکیا رایان کردووە. ئەو سەرچاوانە ئاشکرایان کردووە، بەرپرسێکی سەربازیی یەپەگە لەگەڵ پاسەوانەکەی، کە هەردووکیان کوردی باکووری کوردستانن و لەو بەرپرسانەی پارتی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكی حكوومەت: هەلی كاری هەمیشەییمان بۆ پێنج هەزار مامۆستا دابین كردووە

ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هەلی كاری هەمیشەییان بۆ پێنج هەزار مامۆستا دابین كردووە و دڵنیاییش دەدات لە رەخساندنی باشترین هەلی خوێندن بۆ گەنجان. سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی كردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە كە “بۆ دڵنیابوون …

زیاتر بخوێنەوە

پارێزگای هەولێر: لە دوای 12 شەو چەند شوێنێک دادەخرێن

دەقی راگەیێندراوەکەی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر   ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 2020.10.25، لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ، به‌سه‌رپه‌رشتی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی بەڕێزان هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و ئەندامانی ژووری پۆپەراسیۆن و سەرجەم قایمقامەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری …

زیاتر بخوێنەوە