نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەھار مونزیر: پەرلەمانتارەکەی یەکێتی سووکایەتی بە ھەموو ئافره‌تان كردووه‌ و نابێ بێدەنگ بین

بەھار مونزیر: پەرلەمانتارەکەی یەکێتی سووکایەتی بە ھەموو ئافره‌تان كردووه‌ و نابێ بێدەنگ بین

بەھار مونزیر چالاکوانێكی بواری مافەکانی ئافره‌تان ڕەخنەی توند لە هاوڕێ مەلا ستار پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دەگرێت لەبارەی ئەو سووکایەتییەی دوێنێ به‌ئافره‌تانی کرد و دەڵێت نابێ لێی بێدەنگ بین.

بەھار مونزیر، چالاکوانی بواری مافەکانی ئافره‌تان رایده‌گه‌ێنێت: بە ھەموو شێوەیەک سەرکۆنەی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەکەم کە سووکایەتی بە ڕەگەزی مێیینە کردووە و بە کەمبایەخ سەیری تواناکانی ئافره‌تانی کردووە.

ده‌شڵێت: پەرلەمانتارەکەی یەکێتی سووکایەتی بە ھەموو ئافره‌تێك کردووە، پێویستە یەکێتی پەرلەمانتاران دژی ئەو بێڕێزیکردنە ھەڵوێستیان ھەبێت، چۆن دەبێت پەرلەمانتارێک بە شێوازێکی خراپ باسی ئافره‌ت بکات، ھەروەھا دەبێت ھەموو ئافره‌ته‌كانی پەرلەمانی کوردستان، ھەڵوێستیان ھەبێن و ئەو بێڕێزیکردنە قبووڵ نەکەن.

بەھار مونزیر  راشیده‌گه‌ێنێت: كە ئەگەر چینی ئافره‌تان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی ئەو بێڕێزیکردنە بێدەنگی ھەڵبژێرن، مانای ڕازیبوونە بەو سووکایەتیکردنە، بەڵام دەبێت ئافره‌تانی ناو پەرلەمانی کوردستان، بە ھیچ شێوەیەک بێدەنگ نەبن و ھەڵوێستی توندیان ھەبێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *