نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / رۆلی سەركەوتووانەی مەسروربارزانی لەزامنكردنی ماف وشایشتەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان

رۆلی سەركەوتووانەی مەسروربارزانی لەزامنكردنی ماف وشایشتەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان

رۆلی سەركەوتووانەی مەسروربارزانی لەزامنكردنی ماف وشایشتەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان

وەیسی سەعیدوەیسی

ھەروەك چاوەروان دەكرابەچه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق یاساكەپەسندبكرێت ،
كەئەمەش ھەنگاوێكی گرنگ وستراتیجیەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، كەلەدەستپێكی دەستبەكاربوونیدا كاری بۆدەكردبۆیەش لەرۆژانی سەرەتای كابینەی نۆیەم خودی مەسروربارزانی سەردانی بەغدای كردونیازپاكی ھەرێمی كوردستانی راگەیاند بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا) لەسەر بنەمای دەستوور، لەدوایشداچەندین جار شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و تەواوی نیازپاکی ھەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان خستەروو،چونکە حکومەتی ھەرێم ھەولی دەدا بە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی تەواوی کێشەکان چارەسەر بكات بۆ ئەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ بەغدا بكاتەوە، و دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت و ماف و قەوارەی ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی پارێزراو بێت، جیا لەوە ئامادەنەبوو سازش لە مافە دەستوورییەکان بکات.
راستەئەم یاسایە دەبێتەدەستپێکی تێپەڕاندنی دۆخی سەختی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان ،وئاوەدانی وئاییندەێكی باشتر،
بەجێگیركردنی شایستەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان بەڵێنەكانی مەسروربارزانیمان بەبیرھاتەوەلەكاتی خستنەرووی ستراتیژییەت وھێلەگشتیەكانی كایبنەكەی لەپەرلەمانی كوردستان كەبەلێنی داكاربكات بۆچارەسەركردنی كێشەھەلپەسارداوەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا)،
كەھەمووپەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی و تەلەفۆنەکانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق وسەرۆكی پەرلەمان و لایەنەسیاسیەكان بوونەتە مایەی هێنانە ئارای ئەم مافە دەستوری و داراییانەبۆھەرێمی كوردستان كەبەھیچ جۆرێك قبولی نەكرد ئیرادەی گەلەكەمان بشكێنن، یەکێکی تر لە بەهرە ڕەواکانی حکومداری ئەم کابینەیە دەسەڵات پێدانە بە لایەنە بەشداربووەکانی کابینەی نۆیەم ئەگەرچی تێبینی هەیە لەسەر لایەنەکان بەڵام گەورەیی و فراوانی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکی حکومەت بوو کە سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ھەرێمی كوردستانی بۆ بەغداو ئەندامانی وەفدەکە لە پێکهاتەی تەواوی حزبەکانبن ، ئەم جۆرە حکومداری و کۆکردنەوی تەواوی لایەنەکان لە وەفدێکداو نەرمی و لێهاتوویی بەڕێز
(مسرور بارزانی )هەوێنی بەرقرارکردنی مافەکانی گەلی كوردستان بوو .
لەپەراوێزی ئەم راستیانەی سەرەوەناكرێت بەھیچ جۆرێك رۆلی دیبلۆماسیانەی بەرێزمەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان فەرامۆش بكرێت كەبەبەردەوامی بەپشوودرێژیەوەلەسەرھێل بووەلەگەل تیمی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆجێگیركردنی بەشی ھەرێمی كوردستان بە جۆرێك رێگەی نەداسازش لەسەرماف وشایستەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان بكرێت ،چونكەھەمووخەلكی كوردستان چاك ئەوراستیەدەزانێت چۆن خەلكانێك لەناولایەنێكی سیاسی ھەولی رادەستكردنی ھەمووھەرێمی كوردستانیان دەدا ولایان گرنگ نەبووشتێك بمێنێت بەناوی ھەرێم ،بەرامبەرئەوەی تەنیامووچەبدرێت ،یان خەریك بوون بەناوی لامەركەزییەتی ئیداری سلیمانی رادەست بكەن تەنیالەپێناو ئەوەی مووچەێكی رەزیلی وسەرشۆری وەربگرن،بەلام بەھیچ جۆرێك سەرۆكی حكومەت تەسلیمی ئەوداواكاری فشارانەنەبووبەھەرشێوەێك بێت مووچەی فەرمابنەرانی دابین كردتەنانەت ئەم سالیش گەربەلێبرینەوەش بێت ھەموو25رۆژێك موچەدراوەبەپێی داھاتی پێویست ،بۆیەش گەردانایی وحكیمەتی سەرۆكی حكومەت نەبانەدەگەیشتینەئەورۆژەیەی كەپشكی ھەرێم لەپرۆژەیاسای بودجەی عیراق جێگیركرابا،بۆیەش ھەركەس ولایەنێك بیانەوێت بۆخۆدەرخستن وموزایەدەخۆیان بكەنەخاوەنی ئەم دەسكەوتەیەھەلەدەكەن چونكەبەری خۆربەپێژینگ ناگیرێت…

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *