بڕیاربوو ڕۆژی 26ی گوڵانی ئه‌مساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای دهۆك 14 مین كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجام بدات،سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاشكرای كرد، كۆنگره دوواده‌كه‌وێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه بۆ چركه كۆنگره‌ی 14ی پارتی له 26ی گوڵانی ئه‌مساڵ ناكرێت به‌هۆكاری زیاتر بڵاوو بوونه‌وه‌ی په‌تایی كۆرۆنا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پارتی وتیشی: پارتی بۆ پاراستنی گیانی كادیران و كۆنتڕۆڵكردنی په‌تایی كۆرۆنا ئاماده‌نییه كۆنگره له‌و كاته‌ی دیاری كرابوو ئه‌نجام بدات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: كۆنگره‌ی پارتی له گه‌ڵ كۆنگره‌ی حزبه‌كان جیاوازه و میوانانی گرنگی بیانی تێدا به‌شداری ده‌كه‌ن بۆیه ناكرێت له‌م دۆخه‌دا كۆنگره بكه‌ین كه میوانی بیانی نه‌توانن به‌شداری كۆنگره‌كه‌مان بكه‌ن.