په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی، دوای ئه‌وه دێت، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، نه‌چووه ژێر باری هیچ كام له‌و فشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ی خرابوونه سه‌ر ئیداره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكا و مه‌رگی كیانی ده‌ستووریی هه‌رێم رابگه‌یه‌نێت و رێگه بدات به‌غدا وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات.
جوان رۆژبه‌یانی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ،ڕایگه‌یاند:ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئێستا كراوه، هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره و هیوادارم رێككه‌وتنی دیكه‌ی به‌دوادا بێت، به تایبه‌تی پرسی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كه دڵنیام سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازشی له‌سه‌ر ناكات، وه‌ك چۆن پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر مافی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستان له یاسای بودجه‌ی ئیتیحادید.
جوان رۆژبه‌یانی باسی له‌و كه‌س و لایه‌نانه كرد، كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌نه ده‌ستكه‌وتی تاكه كه‌سێك و گوتی: به‌داخه‌وه هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك هه‌بێت، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران وتی: سه‌ركه‌وتن هاوبه‌شی زۆره، وای لێهاتووه، ئه‌رك و ماندووبوونی سه‌رۆك وه‌زیران له بیر كراوه و باسی تاكه كه‌سێك و لایه‌نێك ده‌كرێت و ئه‌مه دیارده‌یه‌كی قێزه‌ونه و له لایه‌ن هه‌ندێك حزبه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت و سه‌رۆك وه‌زیران زۆر پێداگیر بوو و فشاره‌كان كه به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڕۆیشتن كاریگه‌ریان نه‌بوو، به سه‌ربه‌رزانه ئه‌و رێككه‌وتنه كرا به گوێره‌ی ده‌ستوور.
.
دووپاتیكرده‌وه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بووه و گوتی: ئێمه ئاگاداری هه‌ندێك بابه‌تین كه رووده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارین، به‌ڵێ كیانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌ترسیدا بوو، پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یتوانی به باشی رێككه‌وتن بكات، به‌ڵام ده‌ستێك هه‌بوو نه‌یانده‌هێشت كاروباره‌كان وه‌ك خۆی بڕوات و هه‌وڵی تێكدانی رێككه‌وتنیان ده‌دا.
روونیشیكرده‌وه، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بوو، به‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان راده‌ست بكرێت. چۆن خاكی كوردستانیان فرۆشت، هه‌مان ئه‌و تاقمه به‌نیاز بوون دووباره په‌سندكردنی بودجه كێشه‌ی تێبكه‌وێت و پشكی هه‌رێم نه‌چه‌سپێندرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و پیلانه‌یان پووچه‌ڵكرایه‌وه. به‌داخه‌وه كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كورد دژی كورد ده‌وه‌ستێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رگیز سازش ناكات، دوای ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بكه‌وێته سه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
سەرەتا / کوردستان / پارتی.. تاقمه خۆفرۆشه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی ده‌یان ویست هه‌رێمی كوردستان بۆ پاره بفرۆشن
بەپەلە
ڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت
لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سه‌لام چاودێرى سیاسى …