نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 79)

کوردستان

ماڵپەڕێكی ئەمەریکی: سوودانی فشارێکی زۆری ئەمەریکای لەسەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم

سایتێکی ئەمەریکی:سوودانی فشارێکی زۆری ئەمەریکای لەسەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمسەردانی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن کاریگەرییەکی زۆر باشی لە سەر بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا هەبووە سایتی ئەلمۆنیتەری ئەمەریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەکات کە سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی فشارێکی زۆری ئەمەریکای لەسەرە بۆ ئەوەی بەر لە …

زیاتر بخوێنەوە

كریستیانەكان: بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین

زۆرینەی پارت و هێز و كۆمەڵەی كریستیانەكان بڕیاریان دا بایكۆتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بكەن. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم گەورەترین گردبوونەوەی پارت و هێز و كۆمەڵەی كریستیانەكانی كلدانی، سریانی، ئاشووری و ئەرمەنی بەڕێوەچوو و دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند كە بەهۆی بڕیارەكەی دادگەی باڵای فیدڕالی و لابردنی 11 كورسی كۆتاكان، بڕیاریان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: خەڵکی کوردستان هەرگیز رێگە نادات عێراق بگەڕێنرێتەوە سەردەمی دیکتاتۆری

ئەمڕۆ دووشەممە 3/11 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازار بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە؛  ئەمڕۆ پەنجا و چوار ساڵ بە سەر ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 تێدەپەڕێت کە دەستکەوتێکی مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بەڕابەرایەتی بارزانیی نەمر. شۆڕش و خۆڕاگری وقوربانیدانەکانی گەلی كوردستان، …

زیاتر بخوێنەوە

رێنوێنییە شەرعی و کارگێڕییەکان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان بڵاوكرایه‌وه‌

یەكێك لەو ڕێنماییانە ئەوەیە كە كورته‌وتاره‌كانى دوای عەسر، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتیی ڕۆژووەوانان، 20 خولەك بخایەنێت و تەنیا مامۆستای مزگەوت پێشكەشی بكات، بە بەكارهێنانی مایكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت، بابەتەكانیش بریتی دەبن لە خواپەرستی و مامەڵە و بابەتی پەروەردەیی و هۆشیاریی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و هاندانی پێكەوەژیان. لە خاڵێكی دیكەدا هاتووە، …

زیاتر بخوێنەوە

ئەمڕۆ لە كەلار 12 كەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

ڕووداوی دووەم لە جوتسایدی کەلار- باوەنوور لە ملەی بەردەسوور لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕووی دا كە بووە هۆی برینداربوونی سەرنشینێک. هاوکات ڕووداوێکی تری هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە گوندی بەردەسووری کۆن ڕووی دا، بەهۆیەوە 9 کەس بریندار بوون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانی ئافره‌تان ده‌كه‌م

هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: “حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی رەگەزی دووپات دەکاتەوە”. ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی: ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە خەبات و ئازادیخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنم

  سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی هەشتی مارس رۆژی جیهانیی ئافرەتان بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندووە: “ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە خەبات و ئازادیخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنم.” ئەمڕۆ هەینی 8/3/2024، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە: “هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت.” ئاماژەشی بەوە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی و محەمەد حەلبووسی دۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد

ئەمڕۆ پێنجشەم 7ـی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سیاسی …

زیاتر بخوێنەوە

سوودانی: ناتوانین ڕاستەوحۆ موچەى فەرمانبەرانى کوردستان بدەین

تەواوى قسەکانى لە کۆمێنتە لە دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی الحدث العربية، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق ئاماژە بەوە دەکات کە خراپ تێگەیشتن هەیە سەبارە بە دەسەڵاتە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی دامەزراوەکان و میدیاکان. زیاتر دەڵێ شتێک نیە بەناوی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵکو ئەوەی هەیە بەشەبودجەی هەرێمە کە لە یاسای بودجە بە …

زیاتر بخوێنەوە

پارتى.. له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئێمه‌ و ئه‌وان به‌ نیازی چین؟

زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌ خولی‌ پێنجه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، چه‌ند نهێنییه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌وان وه‌ك پارتی‌ به‌نیازی‌ چین. زانا مه‌لا خالید نووسیویه‌تی‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئێمه‌ و ئه‌وان به‌ نیازی چین؟ ئه‌وان، به‌خه‌ونی ئه‌و موژده‌یه‌ن كه‌ له‌ دوای دوو …

زیاتر بخوێنەوە