نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 50)

کوردستان

نێهنى سەردانەکەى بافڵ تاڵەبانى بۆ تاران ئاشکرا بوو

سەرچاوەکانى تایبەت ئاشکراى دەکەن، بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی باڵای ئێران، به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو و بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گه‌رم و هه‌نووكه‌یی گه‌یشتووه‌ته‌ تاران. ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و گرنگ كه‌ گه‌نگه‌شه‌ ده‌كرێت، به‌ستنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتییه‌ له‌ رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌، تێیدا ئێران ده‌یه‌وێت دڵنیا بێته‌وه‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌شداریی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریا دەکات

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا، سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆریای کرد بۆ كار و چالاکییەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرک و کاری داهاتوویدا. کونسوڵی گشتیی کۆریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشی …

زیاتر بخوێنەوە

بۆ دەزگاکانى میدیایی لە سلێمانى بوون بە میمبەرى دووژمنانى کورد؟

ساڵانێکی زۆرە حەنان فەتلاوی کە پەرلەمانتارێکی سەر بە میلیشیاکانە و یەکێکە لە دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستان، کەچی میدیای دژە هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، بوونەتە بڵندگۆی فەتلاوی . لە کاتێکدا یەک میدیای عێراقی نییە، لە دژی حکوومەتی عێراق، لایەنگری هەرێم بکات و قسەیەکی باشی پەرلەمانتارێکی نیشتمانپەروەری کوردستان بکاتە هەواڵ و گرنگیی پێ …

زیاتر بخوێنەوە

شرۆڤەکارێکى سیاسیی ڕاستى پابەند نەبوونى عێراق بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەولێر ئاشکرا دەکات

عەبدولسەلام بەرواری، شرۆڤەکاری سیاسی،رایگەیاند، بەردەوامبوونی گوشارەکانی بەغدا لەسەر هەرێمی کوردستان سیاسەتێکە کە لێکەوتەکانی لە دوای سێ بۆ چوار ساڵی دوای ساڵی 2005 بەدیار کەوت، کە وایکردن سەرۆک بارزانی لە ساڵەکانی 2010 و 2011 بڵێت، “مەترسی گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت و خۆسەپاندن دەبینم لە عێراق. دەڵێ:حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق پابەندی رێککەوتنەکان نەبوونە …

زیاتر بخوێنەوە

دۆخى ناوخۆى یەکێتیی بەتەواوەتى تەقیەوە باڵەکان هێزى چەکدار دژى یەکترى بەکار دەهێنن

بڕیترە لەمانگەدا یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کۆنگرە ببەستێت ئەمەش بۆ بەرژەوەندى بافڵ تاڵەبانى تاکوو ببێتە تاکە سەرۆکى تاکڕەو لەناو یەکێتى و هەموو دەسەڵاتەکان لاى خۆى کۆبکاتەوە. سەرچاوەیەکى تایبەت بۆ چرکە ئاشکراى کرد، لەگەڵ نزیک بوونەوەى ڕۆژى کۆنگرە دۆخى ناوخۆى یەکێتى گرژى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بافڵ تاڵەبانى دەیەوێت هەموو دەسەڵاتى کولى حزب …

زیاتر بخوێنەوە

ئەمریکا هۆشدارى بە عێراق دەدات لەسەر مووچەى خەڵکى کوردستان.

ئاندی ئۆگڵاس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا راگەیاند، ” گرنگە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردەکان بەردەوامبێت و هاوشێوەی رابردوو پشتیوانیان لێبکەین، لەبارەی هەژموونی ئێران و ئابڵۆقەکانی ئێستا و پڕۆسەی بودجە نیگەرانم.ئاشکرایکرد، “لیکۆڵینەوەیەکی زیاتر لەوبارەیەوە دەکەم بۆ ئەوەی بزانم ئێمە لە کۆنگرێس دەتوانین چی بکەین تا هەرێمەکە لە گەشەسەندن بەردەوام بێت.ئاندی ئۆگڵاس باسی لەوەشکرد، ئەمەریکا …

زیاتر بخوێنەوە

وتەبێژى حکومەتى هەرێم وەڵامى وتەبێژى حکومەتى عێراقى دایەوە

‏‎ڕوونکردنەوەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وتەکانی وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ لەبارەی‏‎‏‎پابەندی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرخستنی ڕاستییەکان. ‏‎‏‎هەرێمی کوردستان بەپێی خشتەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، شایستەی (١٦) ترلیۆن و (٤۹۸) ملیار دینارە کە مانگانە دەکاتە (۱)ترلیۆن و (۳۷٥)ملیار دینار، لەم بڕە مانگانە (۹٠٦) ملیار دیناری تەرخانکراوی …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگه‌یاندراوێک لە مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆبووەو و چەند تەوەرێكی خستەبەر وتووێژ و گەنگەشەكردن و لەسەر چەند بابەتێكی گرنگ و هەنووكەیی هەڵوێستەی كرد. مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “ئەمڕۆ، ڕێككەوتی 7/9/2023، بەسەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەنجامدرا، دوای دەقیقەیەك وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی …

زیاتر بخوێنەوە

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات شایستە داراییەکانی هەرێم بەو ژمارانەی لە خشتەکانی بودجەدا هاتوون، خەرج بکات

       لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی کەرکووک دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. لە هەمانکاتدا ئەنجوومەنی وەزیران بە توندی سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیەی کرد کە بەرامبەر هاووڵاتییانی سیڤلی کەرکووک کرا کە بە …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی ئەیلولی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیران، کۆدەبێتەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا دەخرێتە …

زیاتر بخوێنەوە