نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دۆخى ناوخۆى یەکێتیی بەتەواوەتى تەقیەوە باڵەکان هێزى چەکدار دژى یەکترى بەکار دەهێنن

دۆخى ناوخۆى یەکێتیی بەتەواوەتى تەقیەوە باڵەکان هێزى چەکدار دژى یەکترى بەکار دەهێنن

بڕیترە لەمانگەدا یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کۆنگرە ببەستێت ئەمەش بۆ بەرژەوەندى بافڵ تاڵەبانى تاکوو ببێتە تاکە سەرۆکى تاکڕەو لەناو یەکێتى و هەموو دەسەڵاتەکان لاى خۆى کۆبکاتەوە.

سەرچاوەیەکى تایبەت بۆ چرکە ئاشکراى کرد، لەگەڵ نزیک بوونەوەى ڕۆژى کۆنگرە دۆخى ناوخۆى یەکێتى گرژى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بافڵ تاڵەبانى دەیەوێت هەموو دەسەڵاتى کولى حزب لەلاى سەرۆکبێت و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى ، تەنها ڕۆڵى شکڵى ببینن و سەرۆک هەموو بڕیارەکانى لابێت بێ ئەوەى جێگریشى هەبێت.

سەرچاوەکە وتیشى: بەتووندى لایەنەکانى دژ بە بافڵ ئەم بڕیار و بیرۆکەیە ڕەت دەکەنەوە ، دەیانەوێت بڕێارەکانى حزب لەسەر ئاستى ئۆڕگانەکان دابەشبکرێت و هەر ئۆرگانە و بەشێک لە دەسەڵات و بڕێارى لابێت، سەرۆکیش جێگرى هەبێت ماڵى کۆسرەت ڕەسووڵ داواى جێگر دەکەن بە دەسەڵاتەوە.

سەرچاوەکە زیاتر وتى ، مەترسى پێکدادان و بەکار هێنانى هێز لەلایەن باڵەکان بۆ یەکلاى کردنەوە و بردنى پشکى خۆیان دەکرێت، ئەو جوڵە بکرێت بەتەواوەتى یەکێتى کۆتاى پێدەهێندرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *