عەبدولسەلام بەرواری، شرۆڤەکاری سیاسی،رایگەیاند، بەردەوامبوونی گوشارەکانی بەغدا لەسەر هەرێمی کوردستان سیاسەتێکە کە لێکەوتەکانی لە دوای سێ بۆ چوار ساڵی دوای ساڵی 2005 بەدیار کەوت، کە وایکردن سەرۆک بارزانی لە ساڵەکانی 2010 و 2011 بڵێت، “مەترسی گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت و خۆسەپاندن دەبینم لە عێراق.
دەڵێ:حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق پابەندی رێککەوتنەکان نەبوونە لەگەڵ کوردستان، هۆکارەکەش زۆر جار بۆ دەستوەردانی دەرەکی دەگەڕێتەوە کە نایانەوێت هەرێم و بەغدا پەیوەندییەکانی نێوانیان باش بێت.
عەبدولسەلام بەرواری، روونیکردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی دەخوازێت بەغدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت، بەڵام بەهۆی فشاری لایەنە سیاسییەکانی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ هەمیشە ئاستەنگیان بۆ هەرێمی کوردستان دروستکردووە.