سەرچاوەکانى تایبەت ئاشکراى دەکەن، بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی باڵای ئێران، به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو و بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گه‌رم و هه‌نووكه‌یی گه‌یشتووه‌ته تاران.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و گرنگ كه گه‌نگه‌شه ده‌كرێت، به‌ستنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتییه له رۆژی 27ی ئه‌م مانگه، تێیدا ئێران ده‌یه‌وێت دڵنیا بێته‌وه له‌وانه‌ی كه به‌شداریی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی و پۆسته هه‌ستیاره‌كانی ته‌ناهی و دارایی و میدیایی و رێكخستن ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باسی چاره‌نووسی لاهوور جه‌نگی كه ناتوانێ به‌شداری كۆنگره بكات، یه‌كێكی تر ده‌بێت له پرسه‌كان.
سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، نایشارنه‌وه پێشهات و رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه‌ركووك و جووڵه‌پێكردنی سه‌ربازی له‌و شاره، ئاینده‌ی پێوه‌ندییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوننه و توركمانه‌كان، جێی بایه‌خی ئێرانن و پێده‌چێت گۆڕانكاریی نوێ له دیدی ئێران بۆ كه‌ركووك دروست بووبێت.
هاوكات ئاڵۆزبوونی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم و پابه‌ندنه‌بوونی عێراق به یاسای بودجه و نه‌ناردنی بودجه و شایسته داراییه‌كان بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌وه‌رێكی تری دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رپرسانی باڵای ئێران و بافڵ تاڵه‌بانی ده‌بێت.
جگه له‌وه‌ش پرسی داماڵینی چه‌كی هێزه دژبه‌ره‌كانی ئێران وه‌ك كۆمه‌ڵه و دیموكرات له گونده‌كانی زرگوێزه‌ڵه، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕیاری به‌په‌له و پێویستیان له‌باره‌وه بدرێت.
دەڵێ:پرسی لابردنی سه‌رۆك كۆماری ئێسته و دووباره دانانی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت كه ئێران به‌هۆی بێهه‌ڵوێستی و بێده‌نگییه‌كه‌ی له له‌تیف ره‌شید نیگه‌رانه