نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 70)

کوردستان

مەسرور بارزانی: کارگەی چیمەنتۆی دابین رۆڵێکی دیاری دەبێت لە گەشەپێدانی پرۆسەی بیناسازی و بونیاتنانەوەی کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی بەردی بناخەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین – لە بناری چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دانا. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتی کردەوە کە لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حکومەتی هەرێم راده‌سپێرێت، ئاسانكاری زیاتر بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی بکەن و هەر ئاستەنگ …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی.. فەرمانێکی دەرکرد بۆ کردنەەی سێ بەڕێوەبەرایەتی نوێ کارەبا

سەرۆكی حكوومەت فەرمانێك دەردەكات و لە فەرمانەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەرانی گشتیی كارەبا بۆ ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران، زاخۆ و ڕاپەڕین دانران. لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرانی گشتیی كارەبا بۆ ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران، زاخۆ و ڕاپەڕین دانران. فەرمانی وەزاریی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ هەریەك لە ئەردەوان ئیبراهیم، ئەنوەر كربیت ئەرشاك …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: گۆڕانکاریی لە ڕێککەوتننامەی هاوبەشی حکوومەتی فیدڕاڵیی و هەرێمی کوردستان ڕێگە پێدراو نییە

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/6/2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر پێشهاتە پەیوەندیدارەکان بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لە سەر هەرێمی کوردستان. سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە …

زیاتر بخوێنەوە

زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا

له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ شاره‌وانی بازنه‌ی پێنجه‌می پاریس ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ نزیكی كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره‌ (به‌كاتی فڕه‌نسا) ڕوویداوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی لێچوونی غازه‌وه‌ بووه‌. ڕاشیگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ ڕووخاوه‌ و به‌شه‌كانی تریشی گڕی گرتووه‌ و سووتاوه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كاری تیرۆریستییه‌وه‌ نییه‌ و‌ به‌ڵكو به‌هۆی لێچوونی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی دانا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.لە کۆبوونەوەکەدا کە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ئامادەی بوو، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ، سڵاو و ڕێزی وەزیری …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ شاندێكى باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 6/21 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى باڵای نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان (UN )به‌ سه‌رۆكايه‌تيى عه‌بدوڵڵا ده‌رده‌رى، ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێميى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP ) تایبەت بە وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد.له‌ دیدارەکەدا ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان، کورتەیەکی دەربارەی کار و …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی هەنوکەیی تاوتوێ دەکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2023، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە. تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتە …

زیاتر بخوێنەوە

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە و لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا دەکات. ئەمڕۆ سێشەممە (20ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی حکومەتی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ سەركۆماری توركیا گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا كرد

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویتێكدا، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری توركیا كرد. ئەمڕۆ سێشەممە 20/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەی خۆی و سەكۆماری توركیا، تویتێكی كردووە و نووسیویەتی: “ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا كۆبوومه‌وه‌ و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کرد.” سەرۆكی حكوومەت …

زیاتر بخوێنەوە

لە هەولێر پیاوێک 16 گولـلە لە هاوسەرەکەی دەدات و دەیکوژێت

بەڕێوەبەررایەتی ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە رووداوێکی کوشتن کە شەوی رابردوو روویداوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لەوەکرد، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە. ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 11:10 شەوی رابردوو تۆمەتبارێک بەناوی (هـ، ڕ، ی) لە گەڕکی گوڵانی شاری هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هێرشی کردووەتە سەر ماڵە خەزوورانی و بە چەکی جۆری …

زیاتر بخوێنەوە