نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان بڵاو کردەوە

مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان بڵاو کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: “زۆر خەمبار بووم بە بیستنی ڕووداوی تراجیدی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی نێوان باکۆ و گرۆزنی.”

سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: “لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی قوربانیان و کەسوکارەکانیانم.”

شایانی باسە چوارشەممە 25/12/2024، ، فڕۆکەیەکی مەدەنیی گەشتیاریی ئازەربایجان لە کازاخستان کەوتەخوارەوە و بەگوێری دوایین زانیارییەکان لە كۆی 67 سەرنشینی فڕۆكەكە، 25 كەس ڕزگاریان بووە.

 

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *