وردەکارى لە کۆمێنتە
كاندیدێكی ڕەوتی هەڵوێست دەستی لە كار كێشایەوە و بێهیوایی خۆی بەرانبەر بە لایەنەكانی “ئۆپۆزسیۆن” ڕادەگەیەنێت.
سەمیرە ساڵح، ناسراو بە هێرۆ، كە كاندیدی لیستی ڕەوتی هەڵوێست بوو بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاندووە: لە نووسینی ئەم بەیاننامەیەوە، دەستلەکارکيشانەوەم لە ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی ڕادەگەیەنم.
دەشڵێت: “تەنیا ئەوەندە دەڵێم ئۆپۆزسیۆن لەم وڵاتەدا جگە لە خەوێکی عەسران هیچ شتێکی تر نییە و سەرابێکە و قەت نابێتە ڕاستی.