نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / سكرتێژی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و وەزیری دەرەوەی عێراق دۆخی سوریا تاوتوێ دەكەن

سكرتێژی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و وەزیری دەرەوەی عێراق دۆخی سوریا تاوتوێ دەكەن

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێشهاتەكانی ناوچەكەو بەتایبەت دۆخی سوریایان تاوتوێ كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەی بەوەداوە، نەتەوە یەكگرتوەكان لەڕێگەی نوێنەری تایبەتی خۆیەوە لە سوریا، بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێری دۆخی ئەو وڵاتەو كێشەكان دەكات.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی گرژییەكانی نێوان گروپە چەكدارەكان و شەڕڤانانی هەسەدە لە سوریاو هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەگەڵ توركیاو قەتەر لەسەر خەتن بۆ تاتوێكردنی هێوركردنەوەی بارودۆخەكە.

بەپەلە

عێراق چوار هەنگاو لەبەرامبەر بڕیارەكانی ترەمپ دەگرێتەبەر

بڕیارەكان بەمشێوەیەیە یەكەم: كاركردن بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، لەرێگەی كردنەوەی دەروازە بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *