نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 52)

کوردستان

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان پرسەنامەیەکی ئاراستەی  خانه‌واده‌كه‌یانی کرد و رایگەیاند: بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان-م بیست. مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، خوالێخۆشبوو بەیتۆجان ، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو ، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی …

زیاتر بخوێنەوە

پێشەوا هەورامانی: وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی بەغدامان داوەتەوە و ورووژاندنی هەر پرسیارێکی دیکەش “کات کوشتنە”

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: “٩٠٦ ملیار دینارمان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستە و نەدەبوو حکومەتی فیدراڵی ئەو بابەتە تێکەڵی هیچ بابەتێکی دیکە بکات”. ئەوەشی گوت: “دەبوو وەکوو ناوچەکانی دیکەی عێراق کە ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕش بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان

لە پەیامی سەرۆک بارزانی هاتووە: “شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی دیموكراتیەت لە عێراقدا”. سەرۆک بارزانی لەو پەیامەدا نووسیویەتی: “لە یادی شەست و دوو ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ خەبات و …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول سەلماندی گەلی كوردستان رێی كۆڵنەدانی گرتووەتە بەر نەك ملكەچكردن

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: یادکردنەوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پێویستە ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ هەمووان تا پێداگر بین لەسەر وەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانمان و بەوپەڕی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە، هەموو ئەو دەستکەوتە نیشتمانییانەمان بپارێزین کە بەرهەمی رەنج و خەبات و قوربانیدان و شۆڕش و راپەڕینەکانی گەلی کورستانە. دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور …

زیاتر بخوێنەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول: پشتكردن‌ له‌ گفتوگۆ بووەتە‌ مایه‌ی ناسه‌قاگیری و قه‌یرانی قووڵ بۆ عێراق

ی دیموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی  (62)ـه‌مین ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول پەیامێكی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: له‌ كاتێكدا یادی 62 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌كه‌ینه‌وه‌، عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ بارودۆخی دژواردا تێده‌په‌ڕن، هه‌رێمی كوردستان كه‌ هێزی خۆی له‌ گه‌لی كوردستان و خوێنی شه‌هیدان و ده‌ستووری عێراق وه‌رده‌گرێت، له‌ لایه‌ن هێزه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆكی حكوومه‌ت زه‌وی بۆ دروستكردنی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ شێخان ته‌رخان ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی 9ی 2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌ۆێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە تەرخانكردنی پارچەیەك زەویی شارەوانی بۆ دروستكردنی بنكەی تەندروستی لە گوندی كیس قه‌لعە، لە سنووری قەزای شێخان. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، بە گوێرەی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو …

زیاتر بخوێنەوە

حزبى دیموکراتى کوردستان لەهەمبەر هەڕەشەکانى ئێران ڕاگەیەندراوێک ئاڕاستەى ئەمریکا و ئەوروپا دەکات

هەروەك ئاگەدارن كە رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی رابردوودا بۆ چەندەمین جار لە زاری كاربەدەستانی سیاسی و نیزامیی خۆیەوە، هەڕەشەی پەلاماردانی كەمپی پەنابەرانی كوردی ئێرانی نیشتەجێ لە هەرێمی كوردستانی كردووە، هەروەها هەواڵ و بەدواداچوونەكان دەری دەخەن كە رێژیم لە ئامادەكارییەكانی بۆ سنووربەزاندن و هێرشێكی تر بۆ سەر پەنابەرانی سیاسیی …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگەیەندراوى هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت باسى مووچەى کوردستانى نەکرد

ئەمشەو لایەنەكانی ناو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی حكوومەت كۆ بوونەوە، لەو كۆبوونەوەیەی كە سەركۆماری عێراقیش ئامادەی بوو، باسی چەند بابەتێكی گرنگ كرا، بەتایبەتی رووداوەكانی كەركووك و چەند بڕیارێك دەركران. عەباس رازی عامری، ئەمینداری هاوپەیمانیەتییەكە لە بەیاننامەیەك رای گەیاند، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت …

زیاتر بخوێنەوە

نێهنى سەردانەکەى بافڵ تاڵەبانى بۆ تاران ئاشکرا بوو

سەرچاوەکانى تایبەت ئاشکراى دەکەن، بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی باڵای ئێران، به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو و بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گه‌رم و هه‌نووكه‌یی گه‌یشتووه‌ته‌ تاران. ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و گرنگ كه‌ گه‌نگه‌شه‌ ده‌كرێت، به‌ستنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتییه‌ له‌ رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌، تێیدا ئێران ده‌یه‌وێت دڵنیا بێته‌وه‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌شداریی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریا دەکات

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا، سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆریای کرد بۆ كار و چالاکییەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرک و کاری داهاتوویدا. کونسوڵی گشتیی کۆریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشی …

زیاتر بخوێنەوە