نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماڵپەڕێكی ئەمەریکی: سوودانی فشارێکی زۆری ئەمەریکای لەسەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم

ماڵپەڕێكی ئەمەریکی: سوودانی فشارێکی زۆری ئەمەریکای لەسەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم

سایتێکی ئەمەریکی:
سوودانی فشارێکی زۆری ئەمەریکای لەسەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم
سەردانی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن کاریگەرییەکی زۆر باشی لە سەر بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا هەبووە

سایتی ئەلمۆنیتەری ئەمەریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەکات کە سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی فشارێکی زۆری ئەمەریکای لەسەرە بۆ ئەوەی بەر لە سەردانەکەی بۆ واشنتن لە مانگی داهاتوو، کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.
سایتەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمەریکی، نووسیویەتی کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، ئەرکێکی لەپێشینە و جێی بایەخی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.
سایتەکە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنووس ئەمبەرین زەمانی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بە سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ واشنتن و دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و بەرگری و کۆنگرێس کردووە و سایتەکە دەڵێ سەردانەکەی مەسرور بارزانی کاریگەرییەکی زۆر و باشی لە سەر بەرپرسانی ئەمەریکا هەبووە ، بە تایبەتی لەسەر بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینە کە سەرسام بوون بە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم بەتایبەتی لە بواری چاکسازییەکانی سیستەمی بانکی .
سایتەکە نووسیویەتی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا و گرنگیپێدانی ئیدارەی بایدن بە سەردانەکە، نیشانەی ئەوەیە کە بەهێزبوونی قەواری هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە ستراتیژی ئەمەریکا لە عێراق.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *