نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سوودانی: ناتوانین ڕاستەوحۆ موچەى فەرمانبەرانى کوردستان بدەین

سوودانی: ناتوانین ڕاستەوحۆ موچەى فەرمانبەرانى کوردستان بدەین

تەواوى قسەکانى لە کۆمێنتە

لە دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی الحدث العربية، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق ئاماژە بەوە دەکات کە خراپ تێگەیشتن هەیە سەبارە بە دەسەڵاتە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی دامەزراوەکان و میدیاکان.

زیاتر دەڵێ شتێک نیە بەناوی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵکو ئەوەی هەیە بەشەبودجەی هەرێمە کە لە یاسای بودجە بە ١٢.٦٧ بۆی دیاری کراوە، کە ئێمە دەیدەین بە هەرێم دوای جێبەجێکردنی ئەو پابەندیانەی بۆی دیاریکراوە لە یاساکە. هەرێم خۆی دابەشی دەکا ئینجا دەیدا بە پرۆژە یان موچە یان هەر شتێکی تر.
چونکە هەرێم پەرلەمان و حکومەتی خۆی هەیە، کە بەپێی دەستور دەسەڵاتی خۆیان هەیە، ئەگەر باس لە موچەی هەرێم بکەین و بڵێین ئێمە ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی عێڕاق دەیدا، واتا پێویستە هەرێم هەڵبوەشێتەوە، و هیچ کیانێک نامێنێ بەناوی هەرێمی کوردستان.

بە پێکەنیەنەوە دەڵێت: ئەگەر هەرێم بەوە ڕازیە ئێمە لەبەیانیەوە ئەنجامی دەدەین و یاساکانی بۆ هەموار دەکەینەوە.
لە ڕاستیدا ئەو بابەتە پێویستی بەڕوونکردنەوەیە.

بەپەلە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

به‌بۆنەی كۆچی دوایی هاوسه‌ری سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌. …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *