زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند نهێنییه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وان وه‌ك پارتی به‌نیازی چین.
زانا مه‌لا خالید نووسیویه‌تی، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئێمه و ئه‌وان به نیازی چین؟ ئه‌وان، به‌خه‌ونی ئه‌و موژده‌یه‌ن كه له دوای دوو ساڵ له‌مپه‌ر دروستكردن بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ناو دادگای ئیتیحادی پێی‌دان، خه‌ریكه شاگه‌شكه ده‌بن بۆ ئه‌و بڕیاره ناده‌ستوورییانه‌ی له‌ناو پاكه‌تی دیارییه‌كدا، له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵێك شت پێیان به‌خشین و پێیان وایه، ئیتر خۆیان ده‌بنه حاكمی موتڵه‌ق و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه ده‌بێت كه به نیازن پێیان ببه‌خشن وه‌ك دیاری نه‌ك به ده‌نگی خه‌ڵك .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوێنێ و ئه‌مڕۆ و ئاینده، هه‌ر به‌و وره‌ی به‌رز و پڕ له وزه‌یه‌ی له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌مان بووه و ده‌مانبێ هه‌نگاو ده‌نێین، چونكه پشتئه‌ستوور به جه‌ماوه‌رێكین، سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه سروشتی و دروستكراوه‌كان، وه‌ك كێوێكی به‌رز له پشتی حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیان وه‌ستان و نه‌یانهێشت ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانمان له‌بار ببه‌ن و هه‌رێمی كوردستانیان پاراست.