لاهوور جەنگى هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتىیی لە لایەن بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى خۆسەپێنى یەکێتیی دەرکرا، بۆ هەڵبژاردنەکانى ئەمساڵ ، لیستى گەلى دەبێت پێشبینى دەکرێت زۆرینەى دەنگەکانى یەکێتى بۆخۆى بەرێت.
سامان کەریم چاودێرى سیاسى: بۆ چرکە، وتى: لاهوور جەنگى گەورەترین بەربەستى بەردەم بافڵ تاڵەبانییە لەم هەڵبژاردنە ، زۆرینەى ڕەهاى یەکێتییەکان لەگەڵ لاهوور جەنگین و زۆر ڕقیان لە ڕەفتارە نابەجێ و شێتییەکانى بافڵ تاڵەبانییە، بڕوامان وایە یەکێتیی زیانى گەورەى بەر دەکەوێت.
کەرم زیاتر وتى: بافڵ تاڵەبانى بەتەواوەتى دژى ئەوە بووە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، مۆڵەتى لیست و قەوارە بە لاهوور جەنگى بدات ، چونکە باش دەزانێت دەنگێکى زۆرى یەکێتییەکان ڕۆژى ١٠-٦-٢٠٢٤ بۆ لیستەکەى لاهوور دەڕوات.
ناوبراو وتى: بە ئەگەرى زۆرەوە بافڵ تاڵەبانى شەڕ و ئاژاوەى گەورە لە هەڵبژاردن دروست دەکات لە چونکە دەزانێت چەندە ،ڕوبەڕوى دۆخێکى خەراپ بووەتەوە خەڵکى تەنانەت ناو یەکێتیش کەسە نزیکەکانى متمانەیان پێ نەماوە.