نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چاودێرێکى سیاسی: بافڵ تاڵەبانى خەڵکى کوردستان هاندەدات بۆ ملکەچى بەغدا

چاودێرێکى سیاسی: بافڵ تاڵەبانى خەڵکى کوردستان هاندەدات بۆ ملکەچى بەغدا

چاودێرێكی سیاسی رەخنەی توند لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی دەگرێت و قسەكانی بەدرۆ دەخاتەوە لەبارەی ئەوەی گوایە هەوڵەكانی یەكێتی بۆ سەربەرزیی كوردستانە! و رایدەگەیەنێت، بافڵ تاڵەبانی هەموو هەوڵێكی بەو ئاراستەیە كە خەڵكی كوردستان سەرشۆڕی و ملكەچی قەبووڵ بكەن.
نۆژدار هەركی، چاودێری سیاسی، ڕاى گەیاند: لەوەتەی بافڵ تاڵەبانی هاتووەتە ناو سیاسەت، رێبازێكی تایبەت بە سەرشۆڕی و خۆچەماندنی بەرامبەر دوژمنانی كوردستان داناوە و ئه‌وه‌نده‌ خۆی بچووك كردووه‌ته‌وه‌ له‌ به‌غدا، تەنانەت سەركردەكانی حزبەكەی خۆیشی شەرم لەو خۆبچووككردنەوەیەی سەرۆكەكەیان بۆ دەسەڵاتداران و میلیشیاكانی عێراق دەكەن.
تیشی: ئەوەشی بافڵ تاڵەبانی دەیڵێ گوایە هەنگاوەكانیان بۆ سەربەرزی و پاراستنی كوردستانە! بە تەواوی پێچەوانەكەی راستە، چونكه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ خه‌ڵك بۆ پشتیوانیی سیاسه‌تی دوژمنكارانەی یوسف كیلابی و فاشییەكانی دیكە و دادگای فیدراڵی ده‌هێننه‌ سه‌ر شه‌قام، پاره‌ بە جاشقه‌ڵه‌مەكان ده‌ده‌ن بۆ هاندانی خه‌ڵك له ‌دژی كوردستان ،خەڵك هان دەدەن سەرشۆڕی بەرامبەر بەغدا قەبووڵ بكەن..“
دەڵی : هەر ئەو سیاسەتەی بافڵ تاڵەبانییە كە كەسانێك لە ناوچەكانی بندەست خۆی هان دەدات، ببنە بەكرێگیراوی قەیس خەزعەلی و رەیان كلدانی و فاشییەكانی دیكە و هەر ئەو سیاسەتەشە خەڵكێكی ئاستنزمی وا لێ كردووە كە بە شێخ ناوی خەزعەلی و كلدانی بێنێت.

بەپەلە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

به‌بۆنەی كۆچی دوایی هاوسه‌ری سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌. …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *