نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / رێنوێنییە شەرعی و کارگێڕییەکان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان بڵاوكرایه‌وه‌

رێنوێنییە شەرعی و کارگێڕییەکان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان بڵاوكرایه‌وه‌

یەكێك لەو ڕێنماییانە ئەوەیە كە كورته‌وتاره‌كانى دوای عەسر، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتیی ڕۆژووەوانان، 20 خولەك بخایەنێت و تەنیا مامۆستای مزگەوت پێشكەشی بكات، بە بەكارهێنانی مایكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت، بابەتەكانیش بریتی دەبن لە خواپەرستی و مامەڵە و بابەتی پەروەردەیی و هۆشیاریی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و هاندانی پێكەوەژیان.

لە خاڵێكی دیكەدا هاتووە، ماوەی نێوان ئیمساك و بانگدانی بەیانی بە پێی خشتەی پارێزگاكە دەبێت، كە دەبێت پێیەوە پابەند بن.

هەروەها تەنیا لە 10 شەوی كۆتاییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن، تا نوێژی بەیانی بە مەرجی ڕەزامەندیی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوت.

ئەوەش باس كراوە هیچ كەس بۆی نییە جگە لە پێشنوێژ و وتارخوێنی فەرمیی مزگەوت، مەراسیمە ئایینییەكان و تەراویح بە تایبەتی ئەنجام بدات.

لە ڕێنماییەكی دیكەشدا دەڵێت: پاش بانگى شێوان (عیشا)، لە نێوان 15-20 خولەك دواتر نوێژ بكرێت، لەبەر بارودۆخی ڕۆژووەوان، ڕەچاوی كاتی گونجاو بكرێت لە ڕووی درێژی و كورتیی تەراویح، كە لەسەر بنەمای شەرعیی دروست ئەنجام بدرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك ڕێنماییی كارگێڕی بڵاو كردووەتەوە، كە ئاراستەی چێشتخانە و كافتریا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن كراوە و داوا كراوە بە هەڵسوكەوتی دروست ڕێز لە مانگەكە بگرن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: کۆچکردن بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کێشەی ئەمنی و ئابووری و گۆڕینی دیموگرافی بەدوای خۆیدا دێنێت

*کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکەین * کاری زۆرمان کردووە بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *