نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 110)

کوردستان

پارتى کاتى ئاسایی بوونەوەى دۆخى کەرکووک و کردنەوەى بارەگاکانیان ئاشکرادەکات

یەکێتى ڕادەستى کرد و ئێمە ئازادى دەکەینەوە کاوه‌ ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی ناوچه‌ی سێی پارتی لە كەركووك ڕایگەیاندووە:تا ئێستاش بە سەربازگەكردنی كەركووك بەردەوامە، بەڵام بڕیار دراوە کە لەم نزیکانە بارەگاکانی خۆمان وەرگرینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ناو کەرکووک، چونکە ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ بەغدا کە چەند مەرجێکی ئێمە جێبەجێ بکرێن، یەکێک لەوانە دۆخی کەرکووک …

زیاتر بخوێنەوە

پێداچوونەوە بە خزمەتى فەرمانبەران و پلە بەرزکردنەوە دەکرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە، لەسەر داوای سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەیەك پێك هێنرا بۆ دەستنیشانكردنی گرفتەكانی جێبەجێكردنی ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 12ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و هەژماركردنی خزمەتیان، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی. باس لەوەش كراوە، لیژنەكە لە یەكەم هەنگاویدا تیمەكانی دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی دەستپاكی، لیژنەیەكی …

زیاتر بخوێنەوە

پارتى.. هەڵبژاردن نەکرێ سەرلەبەرى ئەزموونى کوردستان دەکەوێتە ژێرپرسیار

پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند: ”لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان وەکوو یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانمان و پێکهێنەرە سەرەکییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێویستمان زانی کۆمەڵێک بابەت ئاپدەیت بکەینەوە و گفتوگۆیان لەسەر بکەین.گوتیشی: ”بابەتی یەکەم هەڵبژاردن بوو کە وەکوو پرۆسەیەکی دیموکراسی پێویستە دوای ئەوەی تەمەنی درێژ کرایەوە، لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردنی پەرلەمان …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2/2 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن.سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.سەرۆکی حکومەت …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران بەرنامەی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی فێبریوەری(شوبات) 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا و بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات، سەرۆک وەزیران، بەڕێز و پێزانینەوە، یادی شەهیدانی کارەساتی یەکی شوباتی کردەوە و گوتی : لە یادی شەهیدانی یەکی شوباتدا، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، سەری …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران دانووستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەکات

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێككه‌وتی یەکی شوباتی 2023، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌. بەپێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی …

زیاتر بخوێنەوە

وەزیرى داراىى.. هەواڵێکى خۆش بە مووچە خۆران دەدات

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی رەوانەکردنی پارە بۆ هەولێر، حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی موچە و پێداویستیەکانی خەڵکی کوردستان. وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەکردوە، “بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەنیسبەت حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقیشەوە چاوەڕواننەکراو بوەو پێچەوانەی ئەو ڕێکەوتن و لێکتێگەیشتنانە بوە کە لەنێوان هەردولادا هەبوە …

زیاتر بخوێنەوە

پارێزگارى سلێمانى شاسوار عەبدولواحید بەدرۆ دەخاتەوە

هەڤاڵ پارێزگارى سلێمانى ڕاى گەیاند، ‏بەغدا لەسەر داواكاریی من و سەرۆكی ژووری بازرگانی ‏سلێمانی نەوتی ڕەوانەی ھەرێم کرد هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت. پارێزگاری سلێمانی دەڵێ: “تەواوی دوو ملیۆن لیتر نەوتەكەی ‏بەغدا لەسەر داواكاریی من و سیروان محەممەد، سەرۆكی ژووری بازرگانیی ‏سلێمانی نێردراوە “ئێمە وەك منەت ئەوە باس ‏ناكەین، بەڵام …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە: بەیانى پارتى لەگەڵ چوار حزبى کوردستانى کۆدەبێتەوە

عومەر بەکر بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، سبەی چوارشەممە شاندێکی باڵای پارتی سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی رەنجدەرانی کوردستان بکات.ئاماژەی بەوەش دا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحمود محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی دەکات، …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى چالاکیى جیندەرى ڕاگرت قوباد تاڵەبانى پشتیوانى بوو

قوباد تاڵەبانى لە بەردەوامى پشتیوانى بۆ جێندەر ناڕەزای کۆمەڵگاى لێکەوتەوە کە لەگەڵ ئاین و داب و نەریتى کوردەوارى نایەتەوە، ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى بەفەرمى قەدەغەى کرد. نووسراوێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاو کراوەتەوە و ئاراستەی فەرمانگە و ئیدارە سەربەخۆكانی سنوورەكە كراوە تیایدا هاتووە، یاداشتێكتان سەبارەت بە پرسی “جێندەر” بۆ دەنێرین كە دوای …

زیاتر بخوێنەوە