نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاشکرا بوو نانەواچیەکەى هەولێر سەر بە کوڕانى کۆسرەت ڕەسوڵە

ئاشکرا بوو نانەواچیەکەى هەولێر سەر بە کوڕانى کۆسرەت ڕەسوڵە

وردەکارى لە کۆمێنتە

ئیدریس مەسعوود شاگردى نانەوایەى هەولێر ، دەرکەوت ئەو ڕەفتارانەى کردنى لەبەردەم میدیاکان بە هاندانى کوڕانى کۆسرەت ڕەسووڵ بووە، بۆ بەلاڕێدا بردنى ڕاى گشتى.
دوای ئەوەی لە پێناو قووتی هاووڵاتیاندا لەلایەن مەسروور بارزانییەوە بڕیار درا كە 10 نان یا سەموون بكرێت بە هەزار دینار و لەبەرانبەریشدا بۆ زەرەرمەند نەبوونی كاسبكاران و خاوەن نانەواخانە و سەموونخانەكان چەندین كارئاسانی كرا، بەڵام هەر زوو پرسەكە بە سیاسی كرا و بۆ بەلاڕێدابردن گردبوونەوەیەك لە هەولێر لەبەردەم پارێزگا رێكخراو كرێكارێكی نانەواخانە كە خۆی بە خاوەن نانەواخانە ناساند، چەندان قسەی ناراستی لەبارەی هەوڵەكەی حكوومەت كرد.

دوای ئەوەی بەهۆی تەشهیرەكانییەوە بە خەڵكی هەولێری كرد، یەك شەو ئیدریس مەسعوود لەلایەن ئاسایشی هەولێر مایەوە و هەر زوو مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەیاننامەی دەركرد و دواتریش پارێزەرێك بەناوی ” سەنگەر عەبدولسەمەد” بە نوێنەرایەتی دەرباز كۆسرەت رەسوول سەردانی ئیدریس مەسعوودی كرد و لەبەرانبەر سەردانەكەیشیدا، ئەم كارمەندی نانەوایە سوپاسی “دەرباز كۆسرەت رەسوول”ی كرد بەرانبەر خەمخۆریی و پشتیوانی كە لێی كراوە.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە شەریكی پێكهێنانی حكوومەتە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام بە كردار رۆڵی ئۆپۆزسیۆنبوون دەبینێت و كار لەسەر بەلاڕێدابردنی رای گشتی دەكات بۆ هاندانی خەڵك دژی حكوومەت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *