نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 374)

کوردستان

به‌نزینخانه‌ی شاری هه‌ولێر نرخی به‌نزین

ئاری كاكەشین، به‌رێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر راگەیاند، لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لیژنەیەك دروست كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە گرانبوونی نرخی بەنزین و كاركردن بۆ هەرزانكردنی بەنزین، كە بەردەوام كار دەكەن و لە یەكەم ھەنگاویشدا نرخی بەنزین لە 27 بەنزینخانەی ھەولێر هەرزان كرا و نرخەكەی كراوەتە 660دینار و ناشبێت لەو نرخە گرانتر بفرۆشرێت. …

زیاتر بخوێنەوە

له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم برێكی زۆری ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ناسریه‌ ره‌وانه‌ كرا

له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆر له‌ ئۆكسجین ره‌وانه‌ی پارێزگای زیقار كرا. ناردنی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی ئۆكسجین له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ زیقار، دوای ئه‌وه‌ دێت، شه‌وی رابردوو، نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێنی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌ هۆی ته‌قینی بتڵێك ئۆكسجینه‌وه‌ ئاگری گرت و له‌ ئاكامدا به‌ گوێره‌ی …

زیاتر بخوێنەوە

زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ناردنی 200 ملیار دینار له‌ عێراقه‌وه‌

بەپێی یاسای بودجە پێویستە حكوومەتی عێراق مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بکات، بڕیاردەری لیژنەی داراییش دەڵێت، ئەو پارەیە كە هاتووە وەك سولفەیە و بۆ ئەوەی بەردەوام بێت پێویستە ئیش لەسەر ماددەی 11ی یاسای بودجە بكرێت. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بەپێی یاسای بودجە پێویستە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات 

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.لە دیدارەکەدا دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.باڵیۆزی بەلجیکا سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی بەلجیکای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند …

زیاتر بخوێنەوە

ئه‌و بووجه‌یه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی سلێمانی دابینكرد ده‌بێته‌ هۆی كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌ی ئاو

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ڕای گه‌یاند به‌هۆى دابینكردنى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕۆژه‌ى ئاوى دوكان بۆ سلێمانى بڕیارى خه‌رجكردنى داوە، 3200 مه‌تر دووجا زیاد ده‌كات.ئامانج جه‌لال، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى سلێمانى،ڕاگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕۆژه‌ى …

زیاتر بخوێنەوە

قوباد تاڵه‌بانی: ئێستا ئیراده‌ی بەهێز بۆ چاکسازى و خزمەتى زیاتر هەیە

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتیشی: دوو ساڵی قورسمان به‌ڕێكرد، چونكه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كورت دوای ده‌ستبه‌ركاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، وێڕای به‌رده‌وامی فشاره‌كانی به‌غدا و كێشه داراییه‌كان، په‌تای كۆرۆناش باڵی به‌سه‌ر جیهاندا كێشا، به‌ڵام حكومه‌ت به‌ هه‌موو توانایه‌كی ئیداره‌ی دۆخه‌كه‌ی دا.ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ـ لەم دوو ساڵەى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، چۆن رووبەڕووى قەیرانە گەورەکان …

زیاتر بخوێنەوە

جووتیارعادل: حكوومه‌ت له‌ ماوه‌ی دووساڵ زیاتر له‌ حه‌وت ترلیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌كانی سلێمانی سه‌رفكراوه‌

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، سه‌رباری قه‌یرانی ئابووری و سیاسی و ته‌ندروستییه‌كان له‌ ته‌واوی كوردستان هه‌زاران پڕۆژه‌ی خستووه‌ته‌ بوواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ه‌ساڵی ته‌مه‌نی. د. جووتیار عادل،گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت له‌ پڕۆژه‌كانی سلێمانی،رای گەیاند:”لەماوەی ئەم دوو ساڵە لەلایەن حکوومەتەوە نزیکەی حەوت ترلیۆن و نیو دینار بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

تەندروستی زیقاڕ باری نائاسایی راگەیاند.. ژمارەی كوژرا و بریندارەكان رو لەزیادبونە

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ته‌ندروستی زیقاڕ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن، 40 (چل) كه‌س مردون و زیاتر له‌ 30 (سی) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیش، باری نائاسایی لە سەرجەم ناوەندە تەندروستیەكانی پارێزگاكە راگەیاندبه‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن كه‌ تایبه‌ته‌ به‌توشبوانی كۆرۆنا، تاوه‌كو ئێستا ته‌رمی 40 (چل) كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه‌، …

زیاتر بخوێنەوە

ئایدن مەعرووف: حكوومەتی هەرێم مافی پێكهاتەكانی پاراستووە

پێکهاتەکانی کوردستان لە ژیانێکی ئارامدا دەژین وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ڕای دەگەیەنێت، یاسای پێكهاتەكان باشترین یاسایە بۆ پاراستنی مافی پێكهاتەكان، ئێستە حكوومەت بووەتە چەترێك بۆ پێكهاتەكانی تری عێراقیش كە ئاوارە دەبن. ئایدن مەعرووف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێستە پێكهاتەكان هەرێمی كوردستان لە ژیانێكی …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە.. نرخی بانزین لە کوردستان هەرزاندەبێت

ئەندامێكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بۆ هەرزانبوونی نرخی بەنزین، لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكان گفتوگۆم كردووە و بەمزووانە نرخەكەی هەرزان دەبێت. رێبوار بابكەیی ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەكان و نەوت غاز لە پەرلەمان، ڕاگەیاند، بۆ نرخی بەنزین پێوەندیم كرد بە كەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سروشتییەكان، دەمەوێ بە هاووڵاتییان …

زیاتر بخوێنەوە