نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای یه‌كگرتوی ئیسلامی:پارتی به‌ حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كگرتوی ئیسلامی:پارتی به‌ حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دوواین هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌ ده‌ست هێنانی 26 كورسی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ كورسی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كان بووه‌ حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان، به‌رپرسێكی باڵای پێشووی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ، پێشبینی ده‌كات له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ش پارتی یه‌كه‌می عێراق و كوردستانبێت.

محه‌ممه‌د ڕه‌ووف به‌رپرسی باڵای پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی و جێگری به‌رهه‌م ساڵح له‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، ڕای گه‌یاند، كورد له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ له‌ نێوان 50 بۆ 60 كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان و كورسییه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه‌ به‌ حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌.

ناوبراو پێ واییه‌، ئۆپۆزسیۆن ناتوانێت متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ئاسانی دروست نابێت.

بەپەلە

شەممە وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری بەغدا سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و چەند نووسراوێكی فەرمی حكوومەتی هەرێمی رادەستی سەرۆك وەزیران كرد.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *