شه‌ڕی به‌رده‌وامی په‌كه‌كه و توركیا له قوڵای خاكی كوردستان نیگه‌رانی هاووڵاتییان و حكوومه‌تی كوردستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، داوا ده‌كرێت په‌كه‌كه و توركیا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
د.محه‌مه‌د ره‌وف: شرۆڤه كاری سیاسی ده‌ڵێ:”په‌كه‌كە وا بە شاخه‌وه و جارجار داده‌به‌زێت، ئه‌وه‌ی لێی هه‌بووه سلێمانی بووه و ناوچه‌ی سه‌ربازییشی شاخه‌كان و شه‌نگال و قه‌ندیله، له ئینزاری هه‌میشییدا‌یه له‌گه‌ڵ توركیا و توركیاش له‌گه‌ڵ ئه‌و‌دا، تا پەکەکە له‌وێدا بێت و ستراتیژیه‌تی توركیا بریتی بێت له دژایه‌تیی په‌كه‌كه.
زیاتر ده‌ڵێ:”په‌كه‌كه له قه‌له‌قی به‌رده‌وام ده‌بێت و توانای به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری نییه، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه په‌كه‌كه له‌پاڵ ئه‌م چه‌ك و هێزه‌ی هه‌یه‌تی، بتوانێت دانوستان لەگەڵ تورکیا بکات و له رووی سیاسی و له رووی ده‌ستووری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا بباته پێش و چارەی دیکەی نییه، چونكه ده‌ركه‌وت به‌ئاسانی ناكرێت، چونكه توركیا ئه‌فغانستان و عێراق و سۆماڵ نییه.
ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات: توركیا قووڵایی ده‌وڵه‌تداری عوسمانییه و دووه‌م هێزی ناتۆیه و جیپۆلۆتیكی گرنگه و به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م هه‌موو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئه‌ورووپا، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر گرفت روو بكاته ئه‌ورووپا هێزێكی ئابووریی له‌گه‌ڵ دونیا رێك خستووه، بۆیه بیركردنه‌وه له هێزی چه‌كداری له دژی تورکیا ناگاته ئەنجام، ده‌توانن ئه‌م پێگه سه‌ربازییەی خۆیان وه‌ك یارمه‌تیده‌ر بۆ شه‌ڕێكی سیاسی به‌كار بهێنن.