نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاپه‌ڕین 45% كاره‌كانی پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانییه‌ ته‌واو بووه‌

ڕاپه‌ڕین 45% كاره‌كانی پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانییه‌ ته‌واو بووه‌

سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕای دەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی دروستكردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە بەردەوامی هەیە، سەرەڕای رۆژانی پشوو و هەینی كاركردن تێیدا بەردەوامە.

له‌ سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند، گرنگترنیان،پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانییه‌یه‌.

ئەمڕۆ شەموو 21ـی ئاب، هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕاگەیاند، پردی نوێی دەربەندی رانیە، پڕۆژەیەكی ستراتیجی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنە و لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجی دەكرێت، ئێستە رێژەی 45%ـی كارەكانی پڕۆژەكە جێبەجێ كراوە.

زیاتر گوتی، كاركردن لە پڕۆژەی دروستكردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە بەردەوامی هەیە، سەرەڕای رۆژانی پشوو و ڕۆژانی هەینیش كاركردن تیایدا بەردەوامە

پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە – بنگرد لە 13ـی تشرینی یەكەمی 2020 بەئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری ئاوەدانكردنەوە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و ژمارەیەكی زۆر بەرپرسانی حكومی بەردی بناغەی دانراوە، درێژییەكەی 420 مەترە و بەرزی 21مەتر و پانی 15 مەترە بەردی بناغەی دانا.

بۆ ئەو پڕۆژەیە بڕی زیاتر لە 11ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە بودجەكەی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دابین كراوە، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و ئیدارەی راپەڕین بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *