نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەو ئاراستەیەن، کە هێزەکانی پەکەکە ئەو بۆمبەیان دانابێتەوە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەو ئاراستەیەن، کە هێزەکانی پەکەکە ئەو بۆمبەیان دانابێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هێزەکانی پشتیوانی یەکی سەر بە وەزارەتەکەیان لە سنووری لیوای حەوتی پیادە لە زیونی وەرتێ جلیکانەیەکی 25 لیتری تی ئێن تی-یان پووچەڵ کردەوە.

رۆژی شەممە 21-08-2021 سەنتەری میدیا سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی لەبارەی پووچەڵکردنەوەی تی ئێن تییەک بڵاوکردەوە و کە “گومان دەکرێت پەکەکە داینابێ.” 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە “بەشی ئەندازیاری سەربازیی هێزەکانی پشتیوانی یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لە سنووری لیوای 7ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە (زینوی وەرتێ)، توانیان جلیکانەیەکی 25 لیتری TNT، کە دوو چەشنەی کارەبایی لێبەستراوە و 25 مەتر (فتیلی کۆرنێکس)یان پێوە نوساندووە و بۆ تەقینەوە ئامادەکرابوو پووچەڵ بکەنەوە.” 

سەنتەری میدیا سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هەموو گریمانەکان بەو ئاراستەیەن کە “هێزەکانی پەکەکە ئەو بۆمبەیان دانابێتەوە.”

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *