
له به‌رده‌وامی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، له‌م مانگه‌وه مووچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان له په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و دادوه‌ره‌كان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كرێته‌وه ئێسته مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار له 6 ملیۆن دیناره.
له‌م مانگه‌وه ببێ سیته‌می نوێ مووچه‌ی پله باڵاكان ده‌درێت به‌وانه‌ی خانه‌نشین و ئه‌وانه‌شی ئێسته له‌سه‌ر كارن، په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین له مووچه‌كه‌ی داده‌به‌زێت بۆ 2 ملیۆن دینار ئه‌گه‌ر زۆر خزمه‌تی هه‌بێت و بڕوانامه‌ی به‌رزی هه‌بێت ئه‌وه له 4 ملیۆن و پێنچ سه‌د هه‌زار تێپه‌ڕ ناكات.
هاوڵاتییانی كوردستان به گشتی خۆشحاڵن به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان كه جیاوازی زۆری تێداهه‌بوو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمان به‌رانی ده‌وڵه‌ت به گشتی،پێیان واییه مه‌سروور بارزانی هه‌نگاوی گه‌وره ده‌نێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری.
هاووڵاتیی محه‌ممه‌د كه‌ریم له پارێزگلی هه‌ڵه‌بجه، به چركه‌ی وت:” گوێ بیستی هه‌واڵی چاكسازی بووم له مووچه‌ی پله باڵاكان له خانه‌نشین و ئه‌و پله‌باڵایانه‌ی ئێسته له ده‌وامن زۆر خۆشحاڵ بووم به هیوام چاكسازی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامبێت ئێمه داوای دادپه‌روه‌ری لێده‌كه‌ین.
گێلاس ئه‌مین فه‌رمانبه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ چركه ده‌ڵێ:” ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌م كه بڕیاریداوه مووچه‌ی پله باڵاكان كه‌م بكاته‌وه مووچه‌ی فه‌رمان به‌رانیش وه‌ك خۆی لێبكاته‌وه ئه‌وه پێمان ده‌ڵێ داد په‌روه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مووچه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له ئێسته‌دا به ڕابه‌ری چاكسازی خواز ده‌ناسرێته‌وه، به‌و هه‌نگاوانه‌ی چاكسازی له ته‌واوی حكوومه‌ت كردووه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو وه په‌سه‌ند كردنی یاسای چاكسازی و له‌نێوانیشیان كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان ساڵانێكی زۆره خه‌ڵكی داوای كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان ده‌كه‌ن.
سیروان ڕه‌شید فه‌رمان به‌ر له وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌ولێر به چركه ده‌ڵێ، كاتێك مه‌سروور بارزانی ده‌ست ده‌بات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان له خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌كات ئه‌وه پێمان ده‌ڵێ، به جدی ده‌مانه‌وێت دادپه‌روه‌ری له وڵات بچه‌سپێنین و ئیتر لێره به‌دوواوه ده‌بێت عه‌داله‌ت بۆ مووچه بگه‌ڕێته‌وه.