بۆئەوەی بزانیت پیاوێک چۆن بیر لە تۆ دەکاتەوە، هەندێک جار تەنها بە تێبینی کردن و وردبوونەوە لە هەڵسوکەوتی وەڵامی ئەو پرسیارەت دەستدەکەوێت.
لە بابەتێكی ماڵپەڕی “برایت ساید”، ئاماژە بە چەند نیشانەیەک دراوە کە پیاوێک کاتێک خانمێکی بەدڵ دەبێت لە هەڵسوکەوتەکانیا دەردەکەوێت، ئەوانیش:
– لەکاتی بینینی ئەو کەسەدا هەوڵدەدەن زیاتر خۆیان سەرنجڕاکێش بکەن
– کاتێک لە نزیکتەوەیە دەستی لەسەر کەمەری دادەنێت و نایخاتە گیرفانەکانیەوە.
– وەک کەسێکی سەرقاڵ و متمانەبەخۆبوو خۆی دەردەخات.
– لەکاتی بوونی خانمانی تر لە چواردەریدا، زیاتر لە هەمووان لەگەڵ تۆدا کراوە دەبێت.
– رەفتارەکانی نەرم و نیانتر دەبێت.
– رەوانبێژ و قسەزان خۆی دەردەخات و لاسایی وەستانەکانت دەکاتەوە