شیلادزێ.. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چیای كوڕه‌ژار بۆردومان ده‌كه‌ن

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له شیلادزێ پێیڕاگه‌یاندین: كه‌مێك به‌ر له ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان له چیای كوڕه‌ژار بۆردومان كرد.
وتیشی: بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و ده‌نگی بۆردومانه‌كه له شیلادزێ ده‌بیسترێ و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتووانی شارۆچكه‌كه دروستكردووه.
له‌باره‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌كانیشه‌وه ڕایگه‌یاند: تا ئێستا زه‌ره‌رو زینه‌كان نه‌زانراون.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە