نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای پارتی.. خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ تاقه‌تی حزبه‌كانی تریان نه‌ماوه‌ و ده‌نگ به ‌پارتی ده‌ده‌ن

به‌رپرسێكی باڵای پارتی.. خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ تاقه‌تی حزبه‌كانی تریان نه‌ماوه‌ و ده‌نگ به ‌پارتی ده‌ده‌ن

بەرپرسێكی سەربازیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، ھیچ حزبیک نییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تەمەنی ٧٥ ساڵ بێ و وەک پارتی مابێتەوە. هاوكات پێیشیوایە كە خەڵكی سلێمانی ئەزموونی تەواوی حزبەكانیان تاقی كردووەتەوە، بۆیە ئەمجارە زۆرینەی خەڵكی ئەو شارە دەنگ بە پارتی دەدەن.

نووری حەمەعەلی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: ”پارتی دیموکراتی کوردستان، وەکوو لایەنێکی سیاسیی بەھێز لە کوردستان و عێراق، بەپێی ئەو خەبات و تێکۆشانەی بە کوردستانی بەخشیوە، بەپێی ئەو مێژووە پڕ شکۆیەی لە گۆڕەپانی سیاسیدا تۆماری كردووە و تیایدا خزمەتی خاک و نیشتمانی کردووە، بەھۆی ئەو ڕێبازە پیرۆزەی کە ھەمیشە سەرۆک، سەرکردە و پێشمەرگە و لایەنگرەکانی پارتی خەم بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ دەخۆن.

گوتیشی: ”پارتی تاکە حزبی کوردستانە لە ھەموو ھەڵبژاردنەکاندا دەتوانێت سەرکەوتنی باڵا بەدەست بھێنێت، بێ گومان ھۆکاری سەرکەوتنەکانی حزبەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ ڕاستگۆیی و دڵسۆزیی سەرۆک و سەرکردە و کادیر و لایەنگرەکانمان، ھەروەھا پارتی لەوەتەی ھەبووە بەرگریی لە خاکی پیرۆزی کوردستان کردووە.

ئەو سەرکردەیەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد: ”ئەگەر سەیری مێژووی پارتی بکەین، دەبینین ئەو حزبە ٧٥ ساڵی تێپەڕاندووە، بەڵام ھیچ حزبێک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا نییە ھاوتای تەمەنی پارتی بێت و مابێتەوە.
نووری حەمەعەلی، جەختی لەوەش کردەوە: ”خەڵکی سلێمانی ھەموو جۆرە ئەزموونێکی لەگەڵ حزبەکاندا تاقی کردووەتەوە، ئێستا بۆچوونی خەڵک گۆڕاوە و ئەمجارە خەڵکی سلێمانی بە کوێستان و گەرمیانەکەیەوە، بە دەڤەری گەرمیان و ڕاپەڕینەوە، بە شاری کەرکووک و چەمچەماڵەوە، بە دەڤەری شارباژێڕ و پێنجوێن و ھەڵەبجە و شارەزوور و ھەورامانەوە، ئەمجارە دەنگ بە پارتی دەدەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *