لهدوو ڕۆژی داهاتوودا شاندی دانوستانكاری حكومهتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ لیژنهی دارایی لهپهرلهمانی عێراق دهگاته ڕێككهوتن، سهرهتای ههفتهی داهاتووش دهنگ لهسهر پڕۆژهیاسای بودجه دهدرێت. لهكۆبوونهوهی نێوان مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق و لیژنهی دارایی لهپهرلهمانی عێراق، بڕیاردراوه ڕۆژی شهممهی داهاتوو دهنگ لهسهر پڕۆژهیاسای بودجهی گشتی عێراق بدرێت. سهرچاوەیەک دەڵێ، لهماوهی 48 …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ كرد و ستایشى داهێنانهكانى كرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پزیشکی کورد د. ئازاد نەجاڕ کرد کە دانیشتووی سویدە و خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە. لە دیدارەکەدا سەرۆکی …
زیاتر بخوێنەوەبە بەشداری ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردەوە
دوای چەندین مانگ لەراگرتنی بەهۆی مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ئەمڕۆ یەکشەممە 7 ى 2 ى 2021، بەبەشداری ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی و زیاتر له 170 هەزار مامۆستا و كارمهندانی دیكه پرۆسەی خوێندن بەگرتنەبەری رێکار و رێنمایی تەندروستی لەقوتابخانهكانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.رۆژی چوارشهممهى رابردووش، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ …
زیاتر بخوێنەوەکۆنگرە کێ دەکاتەوە بە ئەمیری کۆمەڵ ؟پاشگری ئیسلامی دەمێنێت؟
لە ناوەڕاستی ئەم مانگە کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت چاودێران پێیان وایە گۆڕانکاری جەوهەری لە کۆنگرەی کۆمەڵ روونادات. بەپێی زانیاریەکان، ئێستا کۆمەڵی ئیسلامی کە کۆنگرە دەبەستێت، لەناوخۆیدا دووچاری کۆمەڵێک گرفت و ئاستەنگ بووەتەوە، کە هەندێ لە ئەندامانی سەرکردایەتی پێیانوایە کۆنگرە کێشەکانی حزب ئاڵۆزتر دەکات و هەندێکی دیکەشیان پێیانوایە چارەسەر دەبن.هەر بەپێی …
زیاتر بخوێنەوەپەکەکە لە ڕێگەی گروپێ ژن ٣٠٠ منداڵ دەخاتەوە
پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٠ گروپێکی ژنی پێکهێناوە بۆ خستنەوەی منداڵ لەکاتی لە دایک بونی منداڵەکانیش دایکەکان بۆیان نییە منداڵەکان ببینن. سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ چرکە ڕایگەیاند:” پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو بە پەکەکە لەبناری قەندیل کەمپێکی دروست کردووە لەو کەمپە کۆمەڵێ ژنی تێدایە و منداڵیان پێدەخاتەوە. سەرچاوەکەی چرکە وتیشی:” تاکو ئێستە زیاتر …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی 27ـهمین ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لە ئەمینداری گشتی، سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سوپاسی …
زیاتر بخوێنەوەپەکەکە چی لە ژنانی پێنجوێن دەوێت
قەزای پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی هاوسنورە لەگەڵ دەوڵەتی ئێران، پەکەکە بوونیان لە پێنجوێن و دەوروبەری بەفراوانی هەیە، ئێسته داوا لە ژنانی ئەو قەزایە دەکات بڕۆنە قەندیل. سەرچاوەیەکی تایبەت لە قەزای پێنجوێنەوە بە چرکەی ڕاگەیاند” چەکدارانی پەکەکە لە پێنجوێن دەستیان کردووە بە ڕۆشتن بۆماڵان و قسە کردن لەگەڵ ژناندا. سەرچاوەکە …
زیاتر بخوێنەوەداعش به ڕۆژ هێرشی چهكداری دهكات مهترسییهكان لهم ناوچهی كوردستان زیادی كردووه
بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لە خراپی دۆخی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دیالە دەكات و ئاشكرای دهكا داعش نەك هەر بەشەوان، ئێستا بە رۆژیش كردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی 15ـی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگەیاند، ئهگهر داعش پێشتر لە ناوچە كوردستانییەكانی دیالە، كردەوە تیرۆریستییەكانی به شهو …
زیاتر بخوێنەوەوهزارهتی شارهوانی داهاتمان ڕێكخستهوه
له ڕاگهیهندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار دهڵێ،دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، ئەو وەزارەتانەی داهاتیان هەیە، كار بۆ ڕێكخستنەوەی داهاتەكانیان بكەن تا حكوومەت باشتر بتوانێت پشت بە داهاتی ناخۆ ببەستێت و گرفتی مووچە چارەسەر بكات و پڕۆژەكان بەردەوام بن. له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه،وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەك یەكەم وەزارەت هەنگاوەكانی تەواو …
زیاتر بخوێنەوەلە سێ لاوە داعش ھێرشی کرد سەر ھێزە عێراقییەکان
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی داقوق بە راگەیاند دوای یٔەوەی تێرۆرستانی داعش ھێرشیان کردە سەر سوپای عێراق لە گوندی تەل رابعە لە باشووری داقوق و تێرۆرستان شکستیان ھێنا، یٔێستا لە دوو قۆڵەوە دووبارە داعش ھێرشی کردوتە سەر ھێزە عێراقییەکان. ھێرشی یەکەم داعش لە گوندی مەتیق لە باشووری شارۆچکەی داقوق ھێرشی کردوتە …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە