نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پشدەر.. دوو هاوڵاتی دەکەونە روبارێک و گیانیان لەدەستدا

پشدەر.. دوو هاوڵاتی دەکەونە روبارێک و گیانیان لەدەستدا

دوو هاوڵاتی کورد لەسەر سنوری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی ئێرانەوە دەستڕیژی گولـلەیان لێ دەکرێت، دەکەونە ناو روباری قاسمەڕەش و بەوهۆکارەش  گیانیان لەدەستداوە.
به‌كر بایز،قایمقامى پشده‌ر بە چرکە راگەیاند، ئەو دوو گەنجە یەکێکیان خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەوی دیکەیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ویستویانە ژمارەیەک رەشەوڵاخ بهێننە هەرێمی کوردستان و هەردوو هاوڵاتییەکەش خێزاندارن، بەڵام “سوپای پاسداران دەستڕیژی گولـلەی لێکردون و کەوتونەتە ناو ئاوی روباری قاسمەڕەش.” 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی تیمێکی ئیداری قەڵادزێ چونەتەسەر رووبارە هەردوو تەرمەکە دۆزراونەتەوە، لەئێستادا تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی کراون و “هیچ شوێنەوارێکی بوونی گولـلە بەجەستەیانەوە نەبووە”.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *