نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فڕاكسیۆنی پارتی.. پێویسته‌ به‌غدا و هه‌ولێر بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتنی كۆتایی

فڕاكسیۆنی پارتی.. پێویسته‌ به‌غدا و هه‌ولێر بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتنی كۆتایی

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پرسی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ قۆناغێكی باشی بڕیوه‌ ، شاندی هه‌رێمی كوردستانیش تا راده‌یه‌كی زۆر تێگه‌یشتنی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان  سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌.

ئاماژه‌شیدا كه‌ هه‌موو شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم بۆ چه‌ندین ساڵه‌  وه‌ك پێویست نه‌هاتووه‌.

د ڤیان سه‌بری  رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستوور روونه‌ ، هه‌موو ئه‌و داهاتانه‌ی كه‌ له‌ عێراق هه‌ن پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌ش بكرێت  هه‌روه‌ها به‌ پێی ژماره‌ی دانیشتوان بێت كه‌ ئه‌مه‌ش نه‌كراوه‌ واتا سه‌رژمێرییه‌كی ته‌واو نییه‌ له‌ عێراق. .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ گومان له‌وه‌ دانییه‌ ، تێگه‌یشتنیان بۆ  پرسه‌كان سیاسییه‌ ، بۆ نموونه‌ تێگه‌یشتنیان بۆ فیدرالیه‌ت نییه‌ ، پرسی هه‌لبژاردن و پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌و پرسه‌ زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی پارته‌ شیعییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان.

پێویسته‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتن و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ مۆدێلێك بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ نه‌ك دژایه‌تی بكرێت.

راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌مرۆ زۆر گرنگه‌ لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بێت ، ئه‌و سه‌ردانه‌ی عه‌ممار حه‌كیم بۆ هه‌رێمی كوردستان و چاوپێكه‌وتنی له‌ گه‌ڵ سه‌ركرده‌ باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان كارێكی باشه‌ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی و تێكشكاندنی به‌ربه‌سته‌كان.

بڕیار وایه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ بڕیار له‌ سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ بدرێت كه‌ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵه‌.

پێویسته‌ نه‌ك ته‌نها پرسی بودجه‌ به‌ڵكو پشكی هه‌رێم له‌ زۆر بواردا فه‌راهه‌م بكرێت به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌ستوور كه‌ ده‌ستووری هه‌موو خه‌ڵكی عێراقه‌.

خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ تێگه‌یشتنی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌ عێراق.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌ناو ته‌واوی پێكهاته‌كان په‌رته‌وازه‌ییه‌ك هه‌یه‌ ، به‌ڵام پێویسته‌ یه‌ك وتارو یه‌ك هه‌ڵوێستمان هه‌بێت ، پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موومانه.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *