ئەوەش ئاشكرا كراوە كە به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و پەرلەمانتارەوە داوانه‌كراوه كه لێژنه‌ی لاوه‌كی پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته كه به پێی هه‌مان په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، به مادده‌ی (٤٣) هاتووه هه‌ر كه‌یسێك له‌به‌رده‌م دادگا بێت، ناتوانرێت لێژنه‌ی لاوه‌كی بۆ پێكبهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ”وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی لێژنه‌كه‌مانو خۆمان به كه‌مته‌رخه‌م نازانین به‌رامبه‌ر هیچ كه‌یسێكی له‌و شێوه‌یه، به‌ڵام له ڕابردووش‌دا بۆ هه‌ر كه‌یسێك له هه‌ر سنوورێكی هه‌رێمی كوردستان بووبێت، ڕێزمان له سه‌روه‌ریی دادگاكان گرتووه و بەپێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌نگاومان ناوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین“.
ئەمەش دەقی ڕوونكردنەوەكەیە:
به‌داخه‌وه له‌په‌یجێكی دیاری كراودا ، ئاماژه به لێدوانی ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مان و جێگری لیژنه‌كه‌مان كراوه كه گوایه ئێمه و هه‌ندێ له ده‌زگاكان ڕێگربووینه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌مان سه‌ردانی ئه‌و زیندانیانه بكه‌ن كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له دادگای هه‌ولێر سزادران
لێره‌وه به باشی ده‌زانین بۆ ڕای گشتی ڕوونی بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م جۆره لێدوانه سه‌رله‌به‌ری دووره له ڕاستی و له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا به ڕێكاری په‌یڕه‌وی كه به ڕوونی كاری لیژنه‌كه‌مان دیاری ده‌كات به‌دواداچونمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌یسانه كردووه كه تیایدا گومانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤی تیادا بووبێت له ڕێگای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به بابه‌ته‌كه به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ناویان هاتووه كه گوایه داوایان له من كردووه ئاماده‌بم له‌گه‌ڵیان له دانیشتنی دادگا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌ی پێشوه‌خته نه‌بووه و نه له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه وه نه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراوه تاوه‌كو من و ئه‌ندامانی تری لیژنه ئاماده‌بین له‌و به‌دواداچونه دیاری كراوه‌دا
له‌هه‌مان كاتدا به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزه داوانه‌كراوه كه لیژنه‌ی لاوه‌كی پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچونی ئه‌م بابه‌ته و كه به پێ ی هه‌مان په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان به مادده‌ی (٤٣) هاتووه هه‌ر كه‌یسێك له‌به‌رده‌م دادگا بێت ناتوانرێت لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ پێكبهێنرێت ، به‌ڵام وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی لیژنه‌كه‌مان خۆمان به كه‌م ته‌رخه‌م نازانین به‌رامبه‌ر هیچ كه‌یسێكی له‌و شێوه‌یه به‌ڵام له ڕابردووش‌دا بۆ هه‌ر كه‌یسێك له‌هه‌ر سنورێكی هه‌رێمی كوردستان بووبێت ڕێزمان له سه‌روه‌ری دادگاكان گرتووه و به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌نگاومان ناوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
ڕۆمیۆ هه‌كاری
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان