
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، پاش تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن كچێكه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ھه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌كچێك كردبو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانی، “پاش ئه‌وه‌ی كچێك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد به‌ناوی (ش، ع، ق له‌دایكبوی 1994) كه ھه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی لێكردبو ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌رده‌وام نه‌بێت له‌گه‌ڵیدا، ھێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، زانیاری پێویستیان له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه كۆكرده‌وه، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تباری ناوبراو بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه ده‌ستگیربكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە