له كوردستان نزیكه‌ی 400 پارێزه‌ر له به‌یان نامه‌یه‌ك داوایان له حزبه‌كان و چالاكوان و ڕۆژنامه‌نوسانكرد،ده‌ست له‌كار و باری دادگا وه‌رنه‌ده‌ن و با دادگاكان سه‌ربه‌خۆیانه كاری دادوه‌ری خۆیان بكه‌ن.
پارێزه‌رانی كوستان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه‌ی نیوه‌ی خاكی كوردستانی فرۆشتووه سه‌تان هاوڵاتی كورد به‌هۆی خاكفرۆشی ئاراس جه‌نگی شه‌هید بوون به‌ده‌ستی داگیركه‌ران و هه‌زاران دۆنم زه‌وی هاوڵاتی كورد داگیركران، به‌ڵام هاتووه باسی یاسا و دادپه‌روه‌ری ده‌كات.
پارێزه‌رێك بۆ ئاراس جه‌نگی ده‌ڵێ، له رووی یاساییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و دەسەڵاتی دادوه‌ری و دەسەڵاتی یاسادانان هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا بە هیچ كه‌سێك له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و لایه‌نە سیاسییەكان نادات، ده‌ستوەردان له دادگاكان بكەن.