نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود:نابێت په‌كه‌كه‌ ببێته‌ هۆكاری نانه‌وه‌ بۆ باشووری كوردستان

محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود:نابێت په‌كه‌كه‌ ببێته‌ هۆكاری نانه‌وه‌ بۆ باشووری كوردستان

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان،ده‌ڵێ ئێمه‌ كاتێك له‌شاخ بووین هێزی پێشمه‌رگه‌مان نه‌ده‌برد بۆ سنه‌ و دیار به‌كر هه‌ر له‌ شاخه‌كانی باشووری كوردستان خه‌باتی خۆمان ده‌كرد.

محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: جاری بابزانین په‌كه‌كه‌ شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا له‌ شار و شاخه‌كانی باكووری كوردستانه‌ یان شاخی قه‌ندیل و گاره‌.

حاجی مه‌حموود ده‌ڵێ: په‌كه‌كه‌ و توركیا شه‌ڕی خۆیان هێناوه‌ته‌ خاكی باشووری كوردستان فه‌رموون بڕۆن له‌ سه‌ر خاكی خۆیان شه‌ڕی خۆیان بكه‌ن نه‌وه‌ك له‌سه‌ر خاكی ئێمه‌.

سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌بیری په‌كه‌كه‌ی ده‌هێنێته‌وه‌ خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی باشوری كوردستان له‌ دیار به‌كر و سنه‌ نه‌بوو ئێمه‌ خه‌باتی خۆمانمان له‌سه‌ر خاكی باشووری كوردستان ده‌كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: نابێت په‌كه‌كه‌ ببێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی توركیا به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر له‌شكركێشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *