نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 294)

کوردستان

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی. سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر …

زیاتر بخوێنەوە

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌: نه‌وتی سپی به‌ 55 هه‌زار دابه‌ش ده‌كرێ

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی بۆ دابینکردنی 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە بەرزترین کوالێتی کردووە. ڕاشیگه‌یاند: هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی وه‌رده‌گرێ و نرخه‌كه‌شی 55,000 دیناره‌. حكوومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشی كرد كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و تاكو ئێستاش …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی هه‌ندێك لێدوان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوو له‌ هه‌ندێك میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و وه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمیی پارتی لێكدانه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ و دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌و لێدوانانه‌ هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نین و تەنها لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی پارتی گوزارشت له‌ سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی …

زیاتر بخوێنەوە

ئێرانییەكان نەیان توانی ماڵی شیعی لێك نزیك بكەنەوە بە توڕەییەوە بەغدایان بەجی هێشت

دۆخی سیاسی عێراق ڕێڕەوێكی نوێ بە خۆیەوە دەبینێت، كورد بەسەرۆكایەتی پارتی و شیعە بەسەرۆكایەتی سەدر و سوننە بە سەرۆكایەتی حەلبووسی، هەنگاوی حكومڕانی نوێ دور لە دەستی ئێرانییەكان دەست پێكردووە. موقتەدا سەدر بەمەرجێك هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعی،دەكات نووری مالیكی دور بخەنەوە لەسەرۆكی ئیتلافەكەیان، بەڵام هێزە شیعییەكانی چوارچێوە ڕەتیان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی.. ڕەزامەندی لەسەر بوودجەیەكی سێ ملیار و 600 ملیۆن دینار بۆ ڕێگایەكی ئاكرێ دا

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی زیاتر لە سێ ملیار و 600 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژەی چاككردنه‌وه‌ و قیڕتاوكردنی رێگایەک لە ئاکرێ دەربری.فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووتەوە: “له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی سێ ملیار و 657 ملیۆن و 873 هه‌زار دینار …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ بڕیارێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ عێراق ده‌كات

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پێشوازییه‌كی گه‌رمی له‌ بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد سه‌باره‌ت به‌ لابردنی ناوی عێراق له‌ لیستی وڵاتانی مه‌ترسی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌. ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:- پێشوازییەکی گەرم لە بڕیاری یەکێتی ئەوروپا دەکەم بۆ لابردنی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە مەترسی زۆری سپیکردنەوەی …

زیاتر بخوێنەوە

له‌ باره‌ی پێشانگه‌كان و بازرگانیكردن به‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی ژماره‌ 3ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به‌ رێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی هاورده‌كردن و گواستنه‌وه‌ و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هه‌موار كرده‌وه‌. به‌ گوێره‌ی هه‌مواره‌كه‌، پێویسته‌ كۆمپانیا و پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل تا 25ی ئازاری ئه‌مساڵ خۆیان تۆمار بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیا و پێشانگایانه‌ی كێشه‌ی باج یان خاوه‌ندارێتی یان كێشه‌ی گرێبه‌ستیان هه‌یه‌، …

زیاتر بخوێنەوە

ئەمریکا پیرۆزبایی لە ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێی په‌رله‌مانی عێراق دەکات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی، حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنیان بە سەرۆک و جێگری یەکەم و جێگری دووەمی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق.باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، پەیامێکی لەبارەی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا خۆشحاڵی …

زیاتر بخوێنەوە

بزووتنەوەی گۆڕان.. یەكێتی بە فەرمانی ئێران دەنگی بە سەرۆكایەتی پەرلەمان نەدا

ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رەخنەی توند لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگرێت و بە تێكدانی یەكڕیزیی كورد لە بەغدا تۆمەتباری دەكات. حاکم حه‌مدی گلی،ئاماژەی بەوەش كرد، له ‌دوایین خولەكی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تازەی عێراق، ”ئێران داوای لە یه‌کێتی کرد کۆبوونه‌وه‌که‌ جێ بهێڵن، له‌کاتێکدا ئێمه‌ زانیاریمان هه‌بوو، که‌ یه‌کێتی بڕیاری داوە تا …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەكات

ڕۆژی یەكشەممە ٩ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسعود تەك سەرۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیستی كوردستان كرد.لە دیدارەكەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی توركیا و ڕەوشی كورد و حزب و لایەنە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندیی نێوانیان كرا.هەر لەو دیدارەدا …

زیاتر بخوێنەوە