ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رەخنەی توند لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگرێت و بە تێكدانی یەكڕیزیی كورد لە بەغدا تۆمەتباری دەكات.
حاکم حه‌مدی گلی،ئاماژەی بەوەش كرد، له دوایین خولەكی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تازەی عێراق، ”ئێران داوای لە یه‌کێتی کرد کۆبوونه‌وه‌که جێ بهێڵن، له‌کاتێکدا ئێمه زانیاریمان هه‌بوو، که یه‌کێتی بڕیاری داوە تا دوای کۆبوونه‌وه‌كە به‌شدار بێت.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاند: “یه‌کێتی پۆستی سه‌رکۆماری خسته به‌رده‌م ره‌حمه‌تی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و دواجار یاریی به‌و پۆسته‌وه کرد.