سەرەتا / کوردستان / پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی هه‌ندێك لێدوان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوو له‌ هه‌ندێك میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و وه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمیی پارتی لێكدانه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ و دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌و لێدوانانه‌ هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نین و تەنها لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی پارتی گوزارشت له‌ سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دەكات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:   

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە ماوەی رابردوودا لە راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچوون بڵاوكراونەتەوە، كە زۆرجار وەك هەڵوێست و رای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانەوەی بۆ كراوە.

لێرەدا بە گشت لایەك رادەگەیێنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و، با وەك رای فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت.

تەنیا، لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.

مه‌سعود بارزانی

11ـی كانوونی دووەمی 2022

بەپەلە

بەپەلە.. سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین بەرەو تورکیا هەڵهات بەهۆى ئێرانەوەیە.

ئێرانییەکان ئەوەندە دەستێوەردانیان لە سنورى سلێمانى بەهێزە نیگەرانى ئەو حزبانەى لێکەوتووەتەوە کە نزیکن لە تورکەکان، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *